شاندێکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورده‌کانی سوریا له‌گه‌ڵ نێردراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چیندا کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانی سوریا.
فوئاد عه‌لیکۆ ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورده‌کانی سوریا ده‌ڵێت چینیه‌کان بڕوایان به چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه و سیاسیانه‌ی قه‌یرانی سوریا هه‌یه به‌ڵام وه‌ک به‌ڕێز عه‌لیکۆ ئاماژه‌ی پێ‌کرد پێی وا نییه ده‌رفه‌تێک بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه هه‌بێت له‌م دۆخه‌ی سوریادا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عه‌لیکۆ ده‌شڵێت هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له هه‌لوێستی کورده‌کانی سوریاش کراوه که خۆیان به به‌شێک له ئۆپزسیۆن و شۆڕشی سوریا ده‌زانن و باوه‌ڕیان به سوریایه‌کی دیموکراتی هه‌یه که مافه‌کانی گه‌لی کوردی تیادا پارێزراو بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:29 خوله‌که.