مێزگرد : ڕاپه‌ڕینی کورده‌کانی عێراق
بیست و یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌رینه‌که‌ی به‌هاری کوردستانی عێراقدا ڕه‌ت بوو ، له پاش ڕاپه‌رینه‌که‌ی ساڵی 1991 کورده‌کان بوونه فه‌رمانڕه‌وای خۆیان و له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه یه‌که‌مین په‌رله‌مان له‌و هه‌رێمه پێکهێنرا.
له ماوه‌ی 21 ساڵی رابردوودا هه‌ڵکشان و داکشانی زۆر هه‌بوون له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.
ده‌شێت وه‌ها له راپه‌ڕین بڕوانرێت که به‌گژداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بووه و یه‌کێک له‌و خوێندنه‌وانه‌ی بۆی ده‌کرا بریتی بوو له هاتنه ئارای وه‌رزێکی نوێی ژیانی سه‌روه‌ری.
میوانه‌کانی مێزگرده‌که‌ی به‌ڵێن ساڵح :
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ، ڕێبین ڕه‌سوڵ
ڕۆژنامه‌وان ، له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج
پرسیاری سه‌ره‌کی له‌وه‌دایه ئایا 21 ساڵ پاش ئه‌و ڕاپه‌ڕینه له ئێستادا ڕه‌وشه‌که چۆنه؟ ئایا ده‌سه‌ڵات، یان دروستتر دوو لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌که‌ی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که له 1992 ه‌وه بۆ ئێستا توانیویانه ئامانج و هیواکانی خه‌ڵک له ڕاپه‌ڕیندا، به‌رجه‌سته بکه‌ن؟
ڕاپه‌ڕین چ جۆره مۆدێلێکی ده‌سه‌ڵاتی هێناوه‌ته ئاراوه؟
ڕێبین ڕه‌سوڵ : ناتوانرێت تا ساڵانێکی تریش له‌سه‌ر مانا سیمبۆلیه‌کانی ڕاپه‌ڕین بژین.
له‌تیف فاتح فه‌ره‌ج : به‌داخه‌وه نه‌توانرا سیمبۆله جوانه‌کانی ڕاپه‌ڕین به نه‌وه‌ی نوێ ئاشنا بکه‌ین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 14:56 خوله‌که.