دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی له تورکیایه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا تاووتوێی ڕه‌وشی قه‌یرانی سیاسی عێراقی کردووه.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت زۆر ئاماژه هه‌ن به‌وه‌ی دید و بۆچونی هاوبه‌ش و ڕوانینی هاوبه‌ش و نزیک هه‌ن له نێوان لیستی ئه‌لعێراقیه و تورکیادا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌شڵێت دکتۆر عه‌لاوی بڕیار بوو سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بکات تا ڕوانینه‌کانی لیسته‌که‌ی له‌سه‌ر کێشه‌و ئاڵۆزیه‌کانی عێراق بۆ ئێرانیه‌کان ڕوون بکاته‌وه به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و نزیک بوونه‌وه‌یه نه‌هاتبێته ئاراوه و دوورکه‌وتنه‌وه‌که، نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتری بۆ ڕه‌خسا له‌گه‌ڵ ئانکه‌ره‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:55 خوله‌که.