ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاستی وه‌زیران ده‌کات بۆ وڵاتانی ئه‌ندام به مه‌به‌ستی تاووتوێکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه ڕه‌وشه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتووه‌ته ئاراوه به‌هۆی به‌هاری عه‌ره‌به‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه ده‌کات و وه‌زیرانی ده‌روه‌ی وڵاتانی لیبیا و تونس و میسریش بانگهێشت کراون. هه‌روه‌ها بان کی موون سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ئاماده ده‌بێت.
دیپلۆمات ده‌ڵێن له گفت و گۆکاندا سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر گۆڕانکاریه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها سه‌ختیه‌کان و ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌کانی گۆڕانکاریه‌کان.
له په‌راوێزی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ڕوسیا به دووقۆڵی کۆده‌بنه‌وه، وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن سوریا و ئێران له سه‌ره‌وه‌ی کارنامه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌یاندا ده‌بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان مارگرێت به‌شیر بن که ماوه‌که‌ی 5:06 خوله‌که.