سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه بوو ، تازه به تازه باخی گوڵان خه‌وی ئه‌و سپێده‌یه‌ی ڕۆژی شازده‌ی سێ به‌ریدابوو.... عه‌بابه‌یلێ به‌یانی باشی له باوه‌کۆچه‌ک کردبوو ، عه‌نه‌ب که‌وتبووه ڕێ و ده‌یویست تاوێک له کانی عاشقاندا چاوه‌کانی به چه‌ند شیعرێکی تایه‌ر به‌گ و ئه‌حمه‌د موختار هه‌ڵبێنێت بۆ بامۆکی بخوێنێته‌وه.....
هه‌ر ئه‌و به‌یانیه بوو ده‌شته چاو سه‌وزه‌که‌ی شاره‌زوور ده‌یگووت نازانم بۆ ئه‌م به‌یانیه ختوره به دڵمدا دێت، به‌ده‌م چڕینی ئامان ئامان و سیا چه‌مانه‌وه چاوه‌کانی نه‌ده‌تروکاند و وه‌ک ئه‌وه‌ی له دڵی چهسپیبێت...شتێک ده‌قه‌ومێت........ ڕازی خۆی برده لای زه‌ڵم و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رای سوبحان ئاغادا که‌وته قسه... دار چنارێک ده‌یگێڕایه‌وه باسیان ده‌کرد ده‌بێ ئه‌مشه‌وی ڕابردوو شاره‌زوور چ خه‌ونێکی دیبێ ؟ هه‌ردووکیان له چه‌می سیروان ڕاده‌مان و هه‌ر به چاو لێیان ده‌پرسی چییه شاره‌زوور بۆ وا په‌شۆکاوه و ئه‌مڕۆ له ڕۆژانی تری ناچێ؟ هه‌ر ئه‌و دارچناره به دارگوێزێکی گوتبوو دڵی دایکه شاره‌زوور باش ناڵێ........
دره‌نگانێکی ئه‌و سپێده‌یه بوو .... نازانم له یادم نه‌ماوه باڵامبۆ بوو یان به‌مۆ...هاواری کرد باوکه‌ڕۆ وا هاتن له‌شکری تاعون و جڕوجانه‌وه‌ری دنیا هاتن....ئاسمانیان ته‌نیوه... شمشێری نه‌فره‌تیان بارکردووه... هه‌ر ئه‌و هاواره بوو.... له چاو تروکانێکدا... له زه‌مه‌نی هه‌ناسه‌یه‌کدا... هاوار و زریکه و ناڵه و گرمه و ته‌پ و تۆز له هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵسا....
مناڵێک گوتی دایه چی بوو ؟ بۆنی سێ‌و و پرته‌قاڵ و میوه خۆشه‌کان دێت...چی بوو..... دایک هێشتا ده‌می وه‌ڵامی نه‌کردبووه‌وه ..... به‌رۆکی دار و به‌ردی ئاسمانی ڕائهتهکان و به توڕه‌ییه‌وه په‌نجه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ڕۆحی پاکیزه‌یی جگه‌ر گۆشه‌که‌ی ڕاده‌کێشا و به‌ده‌م بهڕێکردنیهوه و به قوڵپی گریانه‌وه ده‌یپرسی بۆ ئاخر گوناهی چی بوو... بۆ؟
ئا ...هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا و له‌و ساته‌دا فریشته‌کانی هه‌ڵه‌بجه ڕووه‌و ئاسمان هه‌ڵکشان...هه‌ر یه‌که ئه‌ستێره‌یه‌ک بوون و هه‌ر یه‌که‌شیان چنگێ له خاکی هه‌ڵه‌بجه‌یان له‌گه‌ڵ خۆ بردبوو..... هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه شاره‌زوور شیوهنیهتی و پرسه‌که‌ی هێشتا ته‌واو نه‌بووه و ناشبێت...
له‌م کۆتهڵهدا،
هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌وان عه‌باس عه‌بدولڕه‌زاق ده‌مانباته‌وه بۆ 24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و دیمه‌نه‌کانی ناو شه‌قام و کۆڵانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌مان بۆ باس ده‌کات.
شاعیر و ڕۆژنامه‌وان دڵشادی عومه‌ر کاکی داوا ده‌کات با ژیاندنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌ر ته‌نها له چوارچێوه‌ی یادکردنه‌وه‌دا نه‌بێت و هه‌ڵه‌بجه پرۆسه‌یه‌کی ئێجگار گه‌وره‌ی پێویسته.
نوسه‌ر هونه‌ر تۆفیق له‌و بڕوایه‌دایه هه‌ر ته‌نها سزادانی تاوانبارانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه به‌س نییه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه.
ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی شاعیر ڕاشکاوانه ده‌ڵێت هێشتا زۆر زۆر ماوه بۆ هه‌ڵه‌بجه بکرێت.
ئه‌حمه‌د ڕه‌زا ی نوسه‌ر و شاعیر پێی وایه هێشتاش ئه‌و ده‌قه ئه‌ده‌بیانه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه و بۆ ئه‌نفال نوسراون له ئاست گه‌وره‌یی و ورده‌کاریه‌کانی قه‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌دا نین.
16 ی 3 ی ساڵی 1988 ...شارێک به به‌رچاوی دنیاوه کوژرا.... شارێک به‌به‌رچاوی به‌هاکانی مافی مرۆڤه‌وه سه‌ر بڕا... شارێک ڕوخێندرا... شارێک ژینۆساید کرا...شارێک هه‌رچی نه‌شێت پێیکرا.... شارێک خنکێندرا.... ئێستاش بۆ من هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له سپێدهکهی شازده‌ی سێیدایهتی......ژانێکی ئێجگار به سوێیه.....
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 15:13 خوله‌که.