ئه‌نجامه به‌راییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ئێران له‌مڕۆ شه‌ممه‌دا وا نیشان ده‌ده‌ن کۆنه‌پارێزانی لایه‌نگری ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له پێشن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شورای ئێران‌دا که ڕۆژی هه‌ینی کران.
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان زریان ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ڵێت ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو چونکه ته‌واوی پرۆسه‌که وه‌ک سه‌نگێکی مه‌حه‌ک بوو بۆ ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی و ئاماژه‌یه‌کیشه که هێشتا ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئی سه‌نگی هه‌یه له‌ناو موحافیزکارانی ئێرانی‌دا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌شڵێت که‌لێن و جیاوازیه‌کانی نێوان ئوسوڵگه‌رایـیانی ئێرانی له یه‌ک دوو ساڵی ڕابردوودا به ئاشکرایی ده‌رکه‌وتوون و ئه‌م جیاوازیانه‌ش ڕه‌هه‌ندی ئاینی و سیاسی و ئاسایشیشی هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:10 خوله‌که.