سه‌رۆک ئۆباما و سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل له کۆشکی سپی کۆده‌بنه‌وه بۆ باسکردنی هه‌روادێ و زیاد بوونی پشێوی و نیگه‌رانیه‌کان له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سه‌رۆک ئۆباما و سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیلیش له‌وبڕوایه‌دان تاران له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ناوکیدایه ، به‌ڵام جیاوازی له ڕوانیندا هه‌یه له نێوانیاندا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ڕاگرتنی ئێران له‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی.
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ ده‌ڵێت کات به به‌ریه‌وه نه‌ماوه و ئێران به خێرایی ده‌گات به توانایی ناو‌کی، هه‌ر بۆیه‌شه دواکه‌وتنی هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ئێران ده‌شێت کاریگه‌ری نه‌مێنێت. به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ 3 مه‌رجی داناوه بۆ ئێران.
تاران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانهیهبهڵام ڕێبه‌رانی ئێران ده‌شڵێن پێویسته ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان نه‌مێنێت، هه‌ر بۆیه‌شه هه‌وڵه‌کانی ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆمبی ناو‌کی به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی داده‌نرێت.
ئه‌ڤیگدۆر لیبرمان ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت شکستی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن و کوشتار له ناو سوریادا نیشانه‌یه که جیهان ناتوانێت متمانه بدات بۆ ئاسایشی ئیسرائیل.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ڕۆبێرت بێرگه‌ر بن له ئۆرشه‌لیمه‌وه که ماوه‌که‌ی 1:58 خوله‌که.