هاوکاتی ئه‌وه‌ی سیانتۆری کۆماری وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا جۆن مه‌که‌ین داوا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات تا له پێشه‌نگی هه‌وڵێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بێت بۆ هێرشی ئاسانی کردنه سه‌ر هێزه له‌شکریه‌کانی سوریا، ئه‌ندامێکی باڵا له ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنی نیشتیمانی سوریا ده‌ڵێت پێویسته گۆرانکاریه‌کانی ناو وڵاته‌که‌ی به ڕێگه‌ی ئاشتیانه بێت.
مهئمون خه‌لیفه سه‌رۆکی به‌شی جێبه‌جێکردنی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنی نیشتیمانی سوریا له هه‌نده‌ران ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان وه‌ک پره‌نسیپێکه له پێناو ده‌وڵه‌تی سوریا و یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا و یه‌کێتی گه‌له‌که‌یدایه.
به‌ڕێز خه‌لیفه ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که گه‌لی سوریا له قه‌یراندایه و ڕه‌وشی وڵاته‌که‌ی له بن به‌ستی داوه بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت شۆڕشی سوریا پێویستی به په‌ره‌پێدان و گه‌شه پێکردنی تواناییه‌کانیه‌تی و هه‌روه‌هاش گه‌ڕان به شوێن ئه‌ڵته‌رناتیڤدا هه‌یه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی ئۆپزسیۆنی سوریا هه‌نگاوی یه‌که‌م بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤ به یه‌کخستنی ئۆپزسیۆنی سوریا داده‌نێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مهئمون خه‌لیفه سه‌رۆکی به‌شی جێبه‌جێکردنی ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنی نیشتیمانی سوریا له هه‌نده‌ران، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م راپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:38 خوله‌که.