هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت به‌رنوسی یاسای لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مانی عێراقدا په‌سه‌ند نه‌کراوه و وه‌ک سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه به‌م زووانه‌ش په‌سه‌ند بکرێت به‌هۆی ناکۆکیه‌کان له‌سه‌ر چه‌ند په‌ره‌گرافێکی ئه‌و به‌رنوسه.
خالید شوانی ده‌ڵێت بۆ نمونه هه‌ر یه‌که له لایه‌نه‌کان به ڕوانینی خۆی پێناسه بۆ تێرۆریست داده‌نێت و ئه‌و جیاوازیانه‌ش که هه‌ن یاسایین به‌ڵام له بنه‌مایه‌کی سیاسیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
به‌ڕێز شوانی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م به‌رنوسی یاسایه په‌سه‌ند نه‌کرێت ئه‌وا به دووری نازانێت ئاڵۆزیه‌کی قوڵ له نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌دریه‌کاندا بێته ئاراوه ، چونکه یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی سه‌دریه‌کان بووه بۆ به‌شداریکردن له‌م حکومه‌ته‌ی ئێستای نوری ئه‌لمالیکیدا و ده‌وڵه‌تی یاساش په‌یمانی داونه‌تێ.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ خالید شوانی سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:47 خوله‌که.