شاندیکی عێراق به‌شداری له په‌نجاو شه‌شه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا کردووه که تایبه‌ته به ڕه‌وشی خانمان له جیهاندا.
په‌ریخان شه‌وقی ، سه‌رۆکی شاندی عێراق ده‌ڵێت ئه‌مه دووه‌م ساڵی له‌سه‌ر یه‌که عێراق به‌شداره له‌م کۆنفرانسه‌دا و بۆ یه‌که‌مین جاریشه نوێنه‌رانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش به‌شدارن.
په‌ریخان شه‌وقی له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باسیش له به‌رنامه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌مساڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات که تایبه‌ت بووه به خانمان له گونده‌کاندا و تۆکمه کردنی ڕۆڵی خانمان له بواری کشت و کاڵ‌دا که وه‌ک ده‌ڵێت گرنگی خۆی هه‌یه له بواری ئاسایشی خوارده‌مه‌نیدا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌ریخان شه‌وقی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 10:31 خوله‌که.