میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی ئه‌و شاعیره‌یه داوا له دوایین ناوی جیهانی ده‌کات تا له‌سه‌ر پێڵوی شه‌وی دوور و درێژی باڵای که‌پرێک له مانگ هه‌ڵپه‌سێرێت و په‌نجه‌ره‌یه‌ک له هه‌تاو هه‌ڵبواسێت.
ئیسماعیلی ئیسماعیلزاده ، ئه‌و شاعیره‌یه به ده‌شتێکی کاکی به کاکی قات و قڕیدا ڕه‌ت ده‌بێت و پێمان ده‌ڵێت ، ئه‌گه‌ر هاتن هه‌موو به ڕیز ...ڕازی لێبورده‌یی ئه‌ستێره بڵێنه‌وه و ڕاشکاوانه‌ش پێمان ده‌ڵێت له زاری هیچ گۆڕێکدا دووریتان نادرکێندرێ.
هه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا برای شاعیر هێمن حه‌مه جه‌زا تێبینی خۆی ده‌دات له‌سه‌ر شیعره‌کانی ئیسماعیل ئیسماعیلزاده.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 17:49 خوله‌که.