جاریکی تریش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له هاوینه‌هه‌واری پیرمام له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و کاربه‌ده‌ستانی کورد له به‌غدا کۆبووه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و ڕۆڵی نوێنه‌رانی کورد.
یاسا دانه‌رێکی به‌ناوبانگی ئێرانی ده‌ڵێت دانانی به نهێنیانه‌ی فڕۆکه‌ی پێشکه‌وتووی ته‌کنه‌لۆژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب به‌شیکه له پیلانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل بۆ نانه‌وه‌ی نائارامی له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌و ڕێبه‌ره عێراقیانه‌ی له هه‌ولێر کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌کانی عێراق هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که‌وه ڕووبه‌ڕووی عێراق ده‌بنه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌کان دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا ده‌هه‌ژێنن و به‌لانی که‌م ده‌که‌سیش کوژراون له‌و ته‌قینه‌وانه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا هاوکاتی هه‌روادێ و زۆربوونی ناڕه‌زایی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر وابه‌سته نه‌بوونی سوریا به ئاگربه‌سته‌وه.
له ڕاگه‌یاندنی کۆتایی کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانی ، ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی ، مه‌سعود بارزانی ، ئه‌یاد عه‌لاوی ، موقته‌دا ئه‌لسه‌در) که له هه‌ولێر کرا جارێکی تریش جه‌خت له پێویستی به کۆتاییهێنان کرا به قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که و هه‌روه‌هاش جێبه‌جێکردنی ڕیکه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق به نه‌دانی "ژماره‌ی سپاردن" ڕێگه‌ی گرتووه له بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێکی نوێی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ئاسۆ جه‌بار .
له گه‌رمه‌گه‌رمی قه‌یرانی سیاسی عێراقدا و هاوکاتی هه‌روادێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو ئه‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه ، مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کانی عێراق موقته‌دا ئه‌لسه‌در له کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌گاته پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
هه‌روادێ و گۆڕانکاری له هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا په‌ره ده‌سه‌نێت به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی سوریا و توندوتیژیه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دژ به گه‌لی سوریا.
هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئێران پێشنیازی هاوپه‌یمانێیه‌تیه‌کی نوێ ده‌کات له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایفه‌یی له نێوان به‌غدا و تاران‌دا.
له لێدوانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق واده‌ی تا مانگی نۆ داده‌نێت و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تا ئه‌و کاته کێشه‌کانی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ئه‌وا پێکهاته‌ی کوردیی له عێراقدا ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ئایندهی خۆی ده‌کات.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه و دواتریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆبۆته‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی ئاکام و به‌ره‌نجامه‌کانی قه‌یرانی سیاسی عێراق.
له نێوه‌ندی قووڵبونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی سیاسی عێراق ، سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات و وه‌ک له ڕاگه‌یاندنی ئۆفیسه‌که‌یدا هاتووه ئه‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژییه به مه‌به‌ستی تۆکمه کردن و فراوانترکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و تارانه.
چین و ڕووسیا مانۆڕێکی هاوبه‌شی له‌شکرییان ده‌ستپێکردووه له ده‌ریای زه‌رد و ئه‌م مه‌شق و ڕاهێنانه سه‌ربازیه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له سنوری ئاوی نێوان چین و نیمچه دوڕگه‌ی کۆریادا کراوه.
به ملیۆنان وڵاتی فه‌ڕه‌نسایی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ڕه‌نسادا ده‌نگ ده‌ده‌ن که وه‌ها پێشبینی ده‌کرێت سه‌رۆکی ئێستای فه‌ڕه‌نسا کورسی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست بدات پاش ته‌نها یه‌ک گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تی کردن.
سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ئه‌و گوناهبارکردنانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئاگری جیاوازی تایفه‌یی له عێراقدا خۆشبکات و هه‌روه‌ها هاوشانه عێراقیه‌که‌ی گوناهبار کرد به‌وه‌ی هه‌وڵده‌دات شوینی خۆی قایم بکات.
لیستی ئه‌لعێراقیه ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که کۆبوونه‌وه له ئارادا بێت له نێوان عێراقیه و کورد و سه‌دریه‌کاندا به مه‌به‌ستی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی ڕۆژنامه‌وانیدا که هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی ده‌رچوونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی (کوردستان) له قاهیره، ژماره‌یه‌ک خانمانی ڕحژنامهوان له‌و بۆنه‌یه‌دا خه‌ڵات کراون.
سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق تورکیا گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی بۆته وڵاتێکی دوژمنکار به‌رامبه‌ر عێراق و ده‌شڵێت تورکیا له هه‌وڵدایه تا عێراق بخزنێته ناو شه‌ڕێکی ناوخۆییه‌وه و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیای به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری عێراقدا ناودێر کردووه.
له ده‌می هه‌روادێ و ئاڵۆزبوونی قه‌یرانی سیاسی عێراق، ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی عێراق ڕوو له پایته‌خته‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که ده‌که‌ن وه‌ک ئێران و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه.
22 ی ئه‌م مانگی 4 ه سه‌د و چوارده‌یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیه و وه‌ک زۆرێک له پسپۆڕانی ڕۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن له‌م ته‌مه‌نه‌یدا ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به گه‌لێک له هه‌ڵکشان و داکشاندا تێپه‌ڕیوه.
زیاتر نیشـان بده