له نێوه‌ندی قووڵبونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی سیاسی عێراق ، سه‌ره‌ک وه‌زیری وڵاته‌که سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کات و وه‌ک له ڕاگه‌یاندنی ئۆفیسه‌که‌یدا هاتووه ئه‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژییه به مه‌به‌ستی تۆکمه کردن و فراوانترکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌غدا و تارانه.
له نێوه‌ندی سیاسی عێراقدا ئه‌م سه‌ردانه مشت و مڕێکی زۆری ناوه‌ته‌وه. حامید عوبێد موتڵه‌گ ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت له عێراقدا شتێک نه‌ماوه پێی بگوترێت سه‌ره‌وه‌ری وڵاته‌که و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان و سه‌رکردایه‌تی کردنی پرۆسه بێ هیوا سیاسیه‌که‌ی عێراق وایکردووه هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی ڕوو له لایه‌ک بکات تا پشتیوانی و ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و لایه بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات.
به‌ڕێز موتڵه‌گ ده‌ڵێت به‌ڕاستی خواستی ده‌ره‌کی هه‌یه که ده‌شێت به‌هۆی کاریگه‌ری وڵاتانه‌وه بێت که له‌وانه‌یه ئێران یه‌کێک بێت له‌و وڵاتانه ڕێگه ده‌گرێت له‌وه‌ی به حکومه‌ته‌که‌ی مالیکی بگوترێت شکستت هێناوه و پێویسته متمانه‌ت لێبسه‌ندرێته‌وه، وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی تره که بڕیاری سیاسی لای عێراقیه‌کان نییه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حامید موتڵه‌گ ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:00 خوله‌که.