22 ی ئه‌م مانگی 4 ه سه‌د و چوارده‌یه‌مین ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردیه و وه‌ک زۆرێک له پسپۆڕانی ڕۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن له‌م ته‌مه‌نه‌یدا ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی به گه‌لێک له هه‌ڵکشان و داکشاندا تێپه‌ڕیوه.
ده‌کرێت بگوترێت له پاش ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 ه‌وه په‌ره‌سه‌ندنی ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له عێراقدا ده‌ستیپێکرد. له پاش ڕاپه‌ڕین ، هه‌ل و مه‌رجێکی نوێ ڕه‌خسا و هه‌ر یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی عێراق که خاوه‌نی ده‌زگای تایبه‌تی ڕاگه‌یاندنی خۆیان بوون به پێی توانای داراییان که‌وتنه ده‌رکردنی ڕۆژنامه و گۆڤاری تایبه‌ت به خۆیان.
میدیای سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا له‌گه‌ڵ که‌می ته‌مه‌نیدا توانیویه‌تی خوێنه‌ر و گوێگر و بینه‌رێکی زۆر به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت و پردێکی متمانه‌شی بۆ خۆی دروستکردووه ، به‌ڵام هێشتا وه‌ک باسده‌کرێت میدیا ( به‌سه‌ربه‌خۆ و به حیزبیشیهوه ) نه‌یتوانیوه ببێته ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م یان ئه‌وه‌ی به ڕای گشتی ناودێر ده‌کرێت.
له مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا به‌ڵێن ساڵح میوانداری دوو ڕۆژنامه‌وانی کردووه:
نیاز عه‌بدوڵا ، ڕێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له هه‌ولێر
هانا شوان ، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕێوان
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 18:09 خوله‌که.