سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق تورکیا گوناهبار ده‌کات به‌وه‌ی بۆته وڵاتێکی دوژمنکار به‌رامبه‌ر عێراق و ده‌شڵێت تورکیا له هه‌وڵدایه تا عێراق بخزنێته ناو شه‌ڕێکی ناوخۆییه‌وه و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیای به ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری عێراقدا ناودێر کردووه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، پێشتر ئاگاهی داوه که تورکیا بێده‌نگ نابێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی له عێراق ڕووده‌دات و ئه‌و پشێویه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق خستویه‌تیه نێوان پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراقه‌وه.
دکتۆر جه‌بار قادر ، شاره‌زای کاروباری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌و بڕوایه‌دایه کیسه و ئاڵۆزیه‌کانی عێراق ، وڵاته‌که‌ی زۆر لاواز کردووه و له به‌رامبه‌ریشدا وڵاتانی ناوچه‌که ده‌یانه‌وێت زۆرترین ڕۆڵ و کاریگه‌رییان هه‌بێت له ڕووداوه‌کانی عێراقدا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر جه‌بار ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که به دووری نازانێت له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ڕه‌وشی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره ڕوو له باشبوون بێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:57 خوله‌که.