یاسا دانه‌رێکی به‌ناوبانگی ئێرانی ده‌ڵێت دانانی به نهێنیانه‌ی فڕۆکه‌ی پێشکه‌وتووی ته‌کنه‌لۆژی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب به‌شیکه له پیلانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل بۆ نانه‌وه‌ی نائارامی له ناوچه‌که‌دا.
کازم جه‌لیلی وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی داوه که ئاماژه‌یان به دانانی ژماره‌یه‌ک فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئه‌مریکی جۆری ئێف 22 داوه له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌لزه‌فره له میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب. ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه زۆر ده‌مێکه فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌مریکای لێداده‌نرێت.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت یه‌که‌م جار هه‌واڵه‌که له جۆرناڵ ئه‌ڤییه‌یشن وییک بڵاو کرایه‌وه ، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریکایی و میرنشینه‌کانیش هیچ تێبینیه‌کیان له‌سه‌ر نه‌داوه.
ئاژانسی نیمچه فه‌رمی ده‌نگ و باسی ئیسنا له ئێران ڕاگه‌یاندنه‌کانی کازم جه‌لیلی بڵاوکردۆته‌وه.
تاران و واشنتۆن جیاوازی ڕوانینیان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل ده‌ڵێن ئێران له هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناوکیدایه و ئێرانیش نکوڵی ده‌کات.
واشنتۆن و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌کارهێنانی هێزی له‌شکرییان به دوور نه‌زانیوه بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ئێران.