له گه‌رمه‌گه‌رمی قه‌یرانی سیاسی عێراقدا و هاوکاتی هه‌روادێ و ئاڵۆزبوونی زیاتری ناکۆکیه سیاسیه‌کانی ناو ئه‌م وڵاته به‌شه‌ڕ وێرانبووه ، مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کانی عێراق موقته‌دا ئه‌لسه‌در له کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌گاته پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
به‌ر له‌م سه‌ردانه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان، موقته‌دا هه‌ر له ئێران له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا کۆبونه‌وه‌ی هه‌بووه و وه‌ک له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌یدا گوتی له ئێران گوێی له دید و بۆچونه‌کانی مالیکی بووه و ئێستاش بۆیه له هه‌رێمی کوردستانه تا گوێ له ڕاو بۆچونه‌کانی گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمه‌که‌ش بگرێت.
موقته‌دا ئه‌لسه‌در ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا 18 خاڵ باس ده‌کات، وه‌ک ئاشته‌وایی و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق، سامانه سروشتیه‌کان بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق بێت، پاراستنی مافی که‌مایه‌تیه‌کان، ڕێگه‌گرتن له سیاسه‌تی له په‌راوێزنان ، هه‌روه‌ها پێکهێنانی حکومه‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی گونجاندنی سیاسی.
لایه‌نی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراقدا 40 کورسی هه‌یه و به یه‌کێک له لایه‌نه به‌هێزه‌کانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراق داده‌نرێت.
هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌م پێنج شه‌ش ساڵه‌ی ڕابردوودا سه‌دریه‌کان ڕه‌خنه‌گرێکی توند بوون له سیاسه‌ته‌کانی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق به‌تایبه‌تیش پاش ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شکریانه‌ی هێزی سه‌ربازی عێراق دژی لایه‌نگران و هاوسۆزانی سه‌در کردیان.
به‌تول فاروق ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا: سه‌ردانه‌که‌ی موقته‌دا بۆ گردکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌یه که له ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ره‌وه له نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی یاسادا هاتنه ئاراوه و به‌بێ هیچ هۆیه‌ک گه‌وره کران.
ئه‌حمه‌د عه‌بد حه‌مادی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئه‌لعێراقیه : قۆناغی داهاتوو کارکردن ده‌بێت بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی و ده‌شێت ئه‌م کۆبونه‌وانه‌ش زه‌مینه سازیه‌ک بێت بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه.
موقته‌دا ئه‌لسه‌در له هه‌ولێر پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا.
پێشتر نوێنه‌رانی کورد له به‌غدا ناڕه‌زاییه‌کی زۆریان هه‌بوو به‌رامبه‌ر لێدوانه‌کانی خودی موقته‌دا و نوێنه‌رانی سه‌دریه‌کانیش له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا، به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی کورد هه‌یبوو له به‌غدا.
دکتۆر ئومێد سه‌باح ، ده‌مڕاستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق : ناکۆکی له ناو پرۆسه‌ی سیاسی و له ناو په‌رله‌ماندا هه‌بێت بارێکی زۆر ئاساییه.
عارف قوربانی ، ڕۆژنامه‌وان : ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندی موقته‌دا وا ده‌خوازێت سود له ناکۆکیه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وه‌ربگرێت و له‌و بڕوایه‌شدا نیم ڕوانینه‌کانی موقته‌دا به‌رامبه‌ر به کورد گۆڕابێت.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین : ئه‌م هه‌وڵه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌یدات ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانی تێدایه.
هێشتاش ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی لا نییه که ئایا کێن ئه‌وانه‌ی عێراق به‌ره‌و سه‌قامگیری سیاسی ده‌به‌ن و چۆنیش ئه‌و سه‌قامگیریه دێته ئاراوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 12:20 خوله‌که.