ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له ژورێکی گرتوخانه‌ی ئاسایشی گشتی شاری سلێمانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق، زانا حه‌مه ساڵح قایمقامی پێشووی سلێمانی له بارێکی نادیاردا گیانی له ده‌ستدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا حکومه‌تی سوریا وابه‌سته‌یی خۆی به ئاگربه‌سته‌وه ڕاگه‌یاندووه ، به‌ڵام تۆپبارانکردنه‌کان و هێرشه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو نیشان ده‌ده‌ن ئاگربه‌سته‌که له مه‌ترسیدایه.
وا بڕیاره ئه‌م ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌یه سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات. وه‌ک ئۆفیسی نوری ئه‌لمالیکی ڕایگه‌یاندووه ئه‌م سه‌ردانه له‌سه‌ر بانگهێشتنێکی فه‌رمی ئێرانه و په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان عێراق و ئێران تاووتوێ ده‌کرێن.
ژماره‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕاپۆرتیان داوه که له شاری خانه‌قین شه‌ڕ له نێوان له‌شکری عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌دا ڕوویداوه، به‌ڵام قایمقامی خانه‌قین نکوڵی له‌و هه‌واڵانه ده‌کات.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ڕووداودا گوتوویه‌تی "له سوریادا شتێک نییه به ناوی کوردستانی سوریا و ئۆتۆنۆمیش بۆ گه‌لی کورد نییه" و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی فێدراڵیشی به خه‌یاڵ ناودێر کردووه.
نوری ئهلمایکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق عادل به‌رواری ڕاویژکاری سه‌ره‌ک وه‌زیر بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستانی عێراق له پۆسته‌که‌ی دوور ده‌خاته‌وه.
په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکهێناوه بۆ لێکۆڵینه‌وه و به‌دووادا چون له‌سه‌ر دۆسێی مردنه‌که‌ی زانا حه‌مه ساڵح، قایمقامی پێشوی سلێمانی که له ژووری گرتوخانه‌که‌ی له ئاسایشی گشتی سلێمانیدا وه‌ک ده‌گوترێت خۆی خنکاندووه.
کۆماری ئیسلامی ئێران و زلهێزه‌کانی جیهان دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه ستایشی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌سته‌نبوڵیان کردووه.
کاربه‌ده‌ستان له باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌ڵێن نزیکه‌ی 150 یاخیبوو به چه‌کی سووک و ئاڕ پی جیه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر زیندانێک و زیاتر له 380 گیراویان ئازاد کردووه.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رنجی جیهان له‌سه‌ر ئه‌سته‌نبوڵ بوو که له‌وێ له پاش 14 مانگ له نه‌بوونی هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک، کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ 5 ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیادا کۆ بووه‌وه بۆ دانوستاندن کردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی پێکهێناوه به سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له دۆسێی مردنه‌که‌ی زانا حه‌مه ساڵح قایمقامی پێشوی شاری سلێمانی.
پاش تێپه‌ڕینی 24 ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا، هێشتاش زۆرێک له سه‌رچاوه ته‌ندروستیه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه که کاریگه‌ری سایکۆلۆژی له‌سه‌ر ده‌ربازبووانی ئه‌نفال هه‌ر ماوه.
کۆماری ئیسلامی ئێران له ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهاندا کۆبۆته‌وه بۆ باسکردنی به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی تاران وه‌ک هه‌وڵێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌و نیگه‌رانیانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران هه‌یه که وه‌ک ده‌گوترێت ده‌شێت ڕه‌هه‌ندی له‌شکریی هه‌بێت.
له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق و ئه‌ندامێکی کۆمیسیۆن به بڕیاری دادوه‌ر له گرتووخانه هێڵراونه‌ته‌وه به تاوانی گه‌نده‌ڵی.
نزیکه‌ی کاژمێرێک له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی مردنی زانا حه‌مه ساڵح ، قایمقامی پێشوی سلێمانی له ژووری گرتوخانه‌که‌یدا بڵاو بووه‌وه و ته‌رمه‌که‌شی براوه بۆ پزیشکی دادوه‌ری.
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میوانداری شاعیر به‌ندی عه‌لی ده‌کات که یه‌کێکه له‌و شاعیرانه‌ی که‌م ده‌نوسێت.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو سه‌رۆک و ئه‌ندامانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له په‌رله‌مانی هه‌رێمدا سوێندی یاساییان خوارد و ده‌ست به‌کار بوون بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک ساڵ و نیو ، ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له واده‌ی خۆیدا بکرێت.
24 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و چه‌ند مانگێک به‌ر له کۆتایی هاتنی شه‌ڕی عێراق ئێران، حکومه‌ته‌که‌ی سه‌دام حسێن که‌وته ناردنی له‌شکره تایبه‌ته‌کانی خۆی له پاسه‌وانانی کۆماری و هێزی تایبه‌ت و هێزه سه‌ربازیه‌کانی تری بۆ کوردستانی عێراق به مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنی شاڵاویکی نوێی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ناوچه ئازادکراوه‌کانی ئه‌و کاته که هێزه ئۆپزسیۆنه‌کانی کوردستانی عێراقی تیادا بوون.
جاریکی تریش کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدهگهیهنێتهوه ڕۆژی شه‌ممه له ئه‌سته‌نبوڵ له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌ڵمانیدا کۆ ده‌بێته‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی
ڕۆژی دووشه‌ممه هێرش کرایه سه‌ر کۆمیته‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له ناوجه‌رگه‌ی پارێزگای بابلدا. ئه‌م هێرشه چه‌ند ڕۆژێک پاش ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بوو که له کورده‌کانی دانیشتوی به‌غدا و شاره‌کانی تری ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق کرا تا ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن و بگه‌ڕینه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق
زیاتر نیشـان بده