لیستی ئه‌لعێراقیه ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که کۆبوونه‌وه له ئارادا بێت له نێوان عێراقیه و کورد و سه‌دریه‌کاندا به مه‌به‌ستی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق.
به‌ڵام ئازاد ئه‌بوبه‌کر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به بێگومان لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ده‌شێت هه‌نگاوی دووه‌م بێت ئه‌گه‌ر هاتوو ڕه‌وشه‌که هه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو.
سه‌باره‌ت به یه‌کڕیزیی له ناو هاوپه‌یمانێتی کوردستانی‌دا به‌ڕێز ئه‌بوبه‌کر ده‌ڵێت هه‌ندێک ڕاگه‌یاندن دراون له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک ئه‌نامی پارتی و یه‌کێتی و ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه تا ئه‌ندازه‌یه‌ک دژ به یه‌ک بوون و له په‌رله‌مانی عێراق هه‌ردوو لای ناو هاوپه‌یمانێتی کۆبوونه‌وه‌یان کردووه و چیدی ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنانه دووباره نابنه‌وه چونکه چاره‌نوسی هه‌موومان یه‌ک چاره‌نوسه له به‌غدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:53 خوله‌که.