له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی ڕۆژنامه‌وانیدا که هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی ده‌رچوونی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی (کوردستان) له قاهیره، ژماره‌یه‌ک خانمانی ڕحژنامه‌وان له‌و بۆنه‌یه‌دا خه‌ڵات کراون.
ڕێکخراوی ئاسۆی مه‌ده‌نیه‌ت به هاوکاری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان خه‌ڵاتی ژماره‌یه‌ک له خانمانی ڕۆژنامه‌وانانی کردووه به‌هۆی ئه‌و کارانه‌ی پێشتر کردویانه و هه‌روه‌هاش وه‌ک هاندانێک بۆ بره‌و دان به خامه‌ی خانمان له بواری رۆژنامه‌وانیدا له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ڕۆژنامه‌وان به‌سۆز تۆفیق یه‌کێکه له‌و خانمانه‌ی خه‌ڵات کراوه.
ڕۆژنامه‌وان به‌سۆز میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردیه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بن که ماوه‌که‌ی 12:46 خوله‌که.