عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر سه‌رۆکی سودان باری نائاسایی ڕاده‌گه‌یه‌نێت له هه‌ندێک ناوچه‌ی هاوسنوری سودانی باشور ، وه‌ک ماڵپه‌ڕی میدیای سه‌ر به حکومه‌تی سودان بڵاوی کردۆته‌وه.
نێوه‌ندی میدیای سودان ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره‌ی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر هه‌ندێ له ناوچه‌کانی کۆردۆفانی باشور و نیلی سپی و هه‌رێمی سینار ده‌گرێته‌وه و هیچ زانیاریه‌کی زیاتری له‌سه‌ر نه‌دا.
له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌مڕاستی له‌شکری سودان ده‌ڵێت 3 که‌سی بیانی و که‌سێکی خه‌ڵکی سودانی باشور له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌ستگیرکراون له ناوچه‌یه‌کی مشت و مڕ له‌سه‌ر له‌سه‌ر سنوری نێوان سودان و باشوری سوداندا.
ده‌مڕاستی له‌شکری سودان ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی گیراون که‌ره‌سته‌ی له‌شکری و زرێپۆشێکیشیان پێبووه.
کۆلۆنێڵ ساوارمی خالید سه‌عد له لێدوانه‌که‌یدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی سودان گوتوویه‌تی ئه‌و چوار که‌سه بریتین له به‌ریتانیه‌ک و نه‌رویژیه‌ک و ئافریکاییه‌کی باشوری و سودانیه‌کی باشوریش و هه‌ر چواریشیان پاشخانی له‌شکرییان هه‌یه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌و چوار که‌سه له ناوچه‌ی هیجلیج ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت گیراون .
ناوچه‌ی هیجلیج له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازیه‌کانی سودانی باشوره‌وه کۆنترۆڵ کرا به‌ڵام دواتر خه‌رتوم گوتی توانیویه‌تی کۆنترۆڵی بکاته‌وه.
کۆلۆنێڵ سه‌عد گوتوشیه‌تی ئه‌و چوار که‌سه‌ی گیراون جم و جۆڵی له‌شکرییان هه‌بووه له هیجلیج ، به‌ڵام زانیاری زیاتری نه‌دا ، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت که ده‌ڵێت ئه‌م ده‌ستگیرکردنه ده‌بێته پاڵپشت بۆ ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی خه‌رتوم که گوتبوی سودانی باشور که‌سی بیانی به‌کارهێناوه بۆ گرتنی هیجلیج.