جاریکی تریش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له هاوینه‌هه‌واری پیرمام له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و کاربه‌ده‌ستانی کورد له به‌غدا کۆبووه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ڕه‌وشی سیاسی عێراق و ڕۆڵی نوێنه‌رانی کورد.
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی یه‌کێک بوو له به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه و ده‌ڵێت له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا باسیش له ده‌ره‌نجامه‌کانی سه‌ردانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کرا بۆ ئه‌مریکا و بۆ ئه‌وروپا.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت سه‌رۆکی هه‌رێم باس له قه‌یرانی سیاسی ئێستای نێوان کورد و حکومه‌تی عێراق ده‌کات به‌ڵام جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات هه‌رگیز وه‌یرانی نێوان کورد و شیعه نییه.
به‌ڵین ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:02 خوله‌که.