هه‌روادێ و گۆڕانکاری له هه‌ڵوێستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا په‌ره ده‌سه‌نێت به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی سوریا و توندوتیژیه‌کانی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د دژ به گه‌لی سوریا.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی، چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌و بڕوایه‌دایه کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئێستا گه‌یشتۆته بڕیارێک که ده‌بێت ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د کۆتایی پێبێت و ده‌شڵێت هه‌ندێک گۆڕانیش له هه‌ڵوێستی ڕووسیاشدا هه‌ست پێده‌کرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌و جۆره گۆڕانکاریانه به‌و مانایه‌یه که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی په‌نا ده‌باته به‌ر هێز بۆ کۆتاییهێنان به رژیمی سوریا؟ دکتۆر نه‌بی ده‌ڵێت له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک پێی وانییه هێزی له‌شکریی نێونه‌ته‌وه‌یی بێته ناو هاوکێشه‌ی سوریاوه و ده‌شێت ڕێگه‌ی تر هه‌بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:14 خوله‌که.