له ده‌می هه‌روادێ و ئاڵۆزبوونی قه‌یرانی سیاسی عێراق، ژماره‌یه‌ک له ڕێبه‌رانی عێراق ڕوو له پایته‌خته‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که ده‌که‌ن وه‌ک ئێران و شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه.
باڵیۆزی عێراق له گورجستان ده‌ڵێت هه‌رگیز چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراق له پایته‌خته‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که‌دا نابێت به‌ڵکو ده‌بێت له ناو عێراق خۆیدا ڕه‌وشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت.
ته‌یب به‌رواری ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت حکومه‌تی عێراق له حکومه‌ته هاوبه‌ندیه‌کانی تری وڵاتان ناچێت و له کۆبوونه‌وه‌کاندا هه‌ر قسه‌یه ده‌کرێت ودواتریش هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک لێکدانه‌وه‌ی بۆکات و ڕاگه‌یاندنی له‌سه‌ر ده‌دات.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ته‌یب به‌رواری باڵیۆزی عێراق له گورجستان کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:06 خوله‌که.