سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه و دواتریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کۆبۆته‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێ کردنی ئاکام و به‌ره‌نجامه‌کانی قه‌یرانی سیاسی عێراق.
ده‌مڕاستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ئێستا تیگه‌یشتن هه‌یه که قه‌یرانی عێراق پێویستی به چاره‌سه‌ریه‌کی نیشتیمانی به په‌له هه‌یه.
دکتۆر ئومێد سه‌باح ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که‌دا ته‌واوی به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه پشتیوانیان کردووه له‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆکی عێراق گرتوویه‌تیه به‌ر بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به په‌له‌ی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی عێراق.
به‌ڵێن ساڵح ، وتووێژی له‌گه‌ڵ ده‌مڕاستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:43 خوله‌که.