چین و ڕووسیا مانۆڕێکی هاوبه‌شی له‌شکرییان ده‌ستپێکردووه له ده‌ریای زه‌رد و ئه‌م مه‌شق و ڕاهێنانه سه‌ربازیه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له سنوری ئاوی نێوان چین و نیمچه دوڕگه‌ی کۆریادا کراوه.
له‌م مانۆڕه‌دا که شه‌ش ڕۆژ ده‌خایه‌نێت 16 که‌شتی و دوو ژێر ده‌ریایی هێزی له‌شکریی چین و چوار که‌شتی جه‌نگی ڕووسیا به‌شدارن.
له‌م مه‌شق ڕاهێنانه له‌شکریه‌ی نێوان مۆسکۆ و بێژینگدا ژماره‌یک چالاکی ده‌کرێن له‌وانه به‌رگری ئاسمانی هێزی ده‌ریایی و تاکتیکه‌کانی دژه ژێر ده‌ریایی و گه‌ڕان و ڕزگارکردن و ڕزگارکردنی که‌شتیه ڕفێندراوه‌کان و هه‌روه‌هاش ئۆپه‌راسیۆنی دژه تێرۆر.
چین و ڕووسیا که ڕۆژێک له ڕۆژان دوو دوژمنی سه‌رسه‌ختی شه‌ڕی سارد بوون به‌ڵام له ساڵی 2005ه‌وه چوار مانۆڕی دوولایه‌نه و چه‌ندلایه‌نه‌یان کردووه.
هه‌ردوو وڵات به‌شداریشن له وتووێژی شه‌س لایه‌نه سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی کۆریای باکور که هه‌ردوو کۆریا و ژاپۆن و وڵاتهیهکگرتووهکانیشی تیادایه.