هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئێران پێشنیازی هاوپه‌یمانێیه‌تیه‌کی نوێ ده‌کات له‌سه‌ر بنچینه‌ی تایفه‌یی له نێوان به‌غدا و تاران‌دا.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هه‌نگاوێکی له‌و بابه‌ته شییانی نییه و کاریکی نا ده‌ستوریش ده‌بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ئه‌و کێشانه‌ی ئێران ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه ته‌واو جیاوازن له کێشه‌کانی عێراق و تارانیش به شوێن هاوپه‌یمانی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت له ناوچه‌که‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:18 خوله‌که.