خۆپیشانده‌ران له سه‌رانسه‌ری سوریا داوای ئازادی ده‌که‌ن، خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دیمه‌شقی پایته‌ختیش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌روه‌ها له‌و شوێنه‌ی که مه‌ڵبه‌ندی خۆپیشاندانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌عسه.
فه‌رمانده‌ی به‌رگری فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت له ئه‌مڕۆوه کۆنتڕۆڵی ئاسـمانی لیبیا ده‌کرێت و پـێشـبینی ئه‌وه‌ش ده‌کات کرده له‌شـکریـیه‌کانی هاوبه‌ندی له لیبیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بخایه‌نێت نه‌ک چه‌ند مانگێـک
کاربه‌ده‌ستانی ژاپۆن ده‌ڵێن دوو کارمه‌ندی ته‌نگه‌تاوی که له کارگه‌ی ناو‌کی په‌ککه‌وتووی ژاپۆندا کاریان ده‌کرد براون بۆ نه‌خۆشخانه پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی تیشکێکی زۆر له نێو کارگه‌که پێیان بریندار بوو.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگێکانی ئیسرائیلی هێرشیان کرده سه‌ر که‌رتی غه‌زه وه‌کو تۆڵه‌یه‌ک بۆ هێرشه موشه‌که‌کانی ده‌کرێته سه‌ر شاره‌کانی ئیسرائیل.
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌م 15 که‌س له ڕۆژی چوارشه‌ممه له شاری ده‌رعه کوژران 6 که‌س له‌وانه له کاتێکدا کوژران که هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان کرد به‌ناو خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌تدا له نزیک مزگه‌وتێک.
ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلسی پایته‌خته‌وه بیسـتراوه
ئیلیزابێث تایله‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته بوو له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی شـاری لۆس ئه‌نجلسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا له ژێر چاودێری پـزیشـکیدا بوو
چالاکوانانی مافه‌کان له سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش هێرشێـکی کوشنده‌یان کردۆته نزیك مزگه‌وتێك که خۆپیشانده‌ران تێدا گردبوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆک باراک ئۆباما ده‌ڵێت هیچ گومانێـکی نیـیه له‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌توانێت کۆنتڕۆڵی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی سه‌ر لیبیا بداته ده‌ست هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی.
هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕابه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆردومانی چه‌ند ئامانجێـکی نزیک ته‌رابلسی پایته‌خت ده‌که‌ن له ده‌مێـکدا هاوبه‌ندی ناتۆ سه‌رقاڵی سه‌پاندنی نهفڕینن به‌سه‌ر ئاسـمانی ئه‌و وڵاته‌دا
ده‌ڵێن پـۆلیس له زوویه‌کی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا گازی فرمێسـک ڕژێنیان به‌کارهێناوه و هه‌وره‌ها ته‌قه‌شیان کردووه له کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵک له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی عومه‌ری. له‌م ڕووداوه‌دا ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـکیش بریندارن
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و قایل بووه که‌وا هه‌ڵبژاردنی پـێشـوه‌خت له‌مسـاڵدا ئه‌نجام بدرێت و له مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فه‌ریکا ڤینس کراولی گوتی پـێـده‌چێت فڕۆکه‌که له ئه‌نجامی کێشه‌ی میکانیکی که‌وتبێته خواره‌وه نه‌ک به دژه ئاسمانیـیه‌کان
سه‌رۆک ئۆباما: ئه‌مڕۆ، ئه‌من ده‌مه‌وێت باشترین ئاره‌زوکانی خۆم بو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌ورۆز له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و سه‌رانسه‌ری جیهان ڕێزده‌گرن پێشکه‌ش بکه‌م
له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی که ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕین به‌سه‌ر لیبیادا ده‌سه‌پـێنێت به لانی که‌م 10 موشه‌کی دیکه‌ی جۆری کروزی گرتۆته شوێنه‌کانی له‌شـکری لیبیا
دانیشتوانی شاری ده‌رعا له سوریا ده‌ڵێن هێزه ئاسایشیه‌کان له هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ناوچه‌که‌یانن
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی هێرشی ئاسـمانی زیاتریان کردۆته سه‌ر شوێنه‌کانی حکومه‌تی لیبیا له نزیـک ته‌رابلس
هه‌زاره‌ها سوری بۆ ڕۆژی سێـیه‌م له‌سه‌ر یه‌ک خۆپـیشـاندان له شـارۆچکه‌یه‌کی باشوری وڵاته‌که‌دا ده‌که‌ن که له‌وێ هێزه‌کانی ئاسایش ڕۆژی هه‌ینی به لانی که‌م 4 خۆپـیشـانده‌ریان کوشت
کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕه‌خنه له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان بۆ سه‌ر لیبیا گرت، ئه‌مه‌ش هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد که هه‌رێمی دژه فڕین به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی باکوری ئه‌فه‌ریکادا بسه‌پـێنێت
گه‌لی میسر له ریفراندۆمێکدا ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر به‌نده‌کانی ده‌ستور وه‌کو هه‌وڵێکی ڕێگه‌خۆشکه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنێکی ڕه‌وا و ئازاد.
زیاتر نیشـان بده