چالاکوانانی سیڤیلی و دانیشـتوانیش ده‌ڵێن هێزه ئاسایشیـیه‌کانی سوریا به لانی که‌م چوار که‌سیان کوشـتووه له ئاکامی هێرشێـکی نوێ بۆ سه‌ر خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت له شـاری ده‌رعا، واته ئه‌و شـاره‌ی به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری لێـگردبوونه‌ته‌وه له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژی ڕابردوودا.
ده‌ڵێن پـۆلیس له زوویه‌کی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا گازی فرمێسـک ڕژێنیان به‌کارهێناوه و هه‌وره‌ها ته‌قه‌شیان کردووه له کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵک له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی عومه‌ری. له‌م ڕووداوه‌دا ژماره‌یه‌ک خه‌ڵـکیش بریندارن.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو هێزه ئاسیشیـیه‌کان چوار خۆپـیشـانده‌ریان له ده‌رعا کوشت، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش خۆپـیشـانده‌رێـکی تریش کوژرا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش کوڕێـکی ته‌مه‌ن 11 سـاڵیش مرد به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی فرمێسک ڕێژه‌وه.
وه‌ک هه‌وڵێـک بۆ کۆنتڕۆڵـکردنی ئه‌م بارودۆخه له سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی وڵاته‌که فه‌رمانڕه‌وای شـاری ده‌رعای له‌سه‌ر کار ده‌رکرد، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه نه‌بووه مایه‌ی دامرکاندنه‌وه‌ی توڕه‌یی و ناڕه‌زایی گشـتی و خۆپـیشـاندان گه‌یشـته ژماره‌یه‌ک شـارۆچکه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌رعا.
ڕێـکخراوێـکی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه لوئه‌ی حوسه‌ین چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌سـتگیرکراوه پاش ئه‌وه‌ی به باشی له‌سه‌ر خۆپـیشـانده‌ران دوابوو.
ڕێـکخراوه سیڤیلیـیه‌کان باسیان له ده‌سـتگیرکردنی ده‌یان که‌س کردووه له هه‌ڵمه‌تی ڕشبگیریدا.
خۆپـیشـانده‌ران داوا له سه‌رۆکی سوریا ده‌که‌ن کۆتایی به یاساکانی باری نائاسایی بهێنرێت و هه‌زاران زیندانی سیاسی ئازاد بکات و ڕێـگه‌ش به ئازادی ڕاده‌ربڕین بدات. تا ئێسـتا چالاکوانان داوای کۆتایی‌هێنانیان به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د نه‌کردووه.