سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و قایل بووه که‌وا هه‌ڵبژاردنی پـێشـوه‌خت له‌مسـاڵدا ئه‌نجام بدرێت و له مانگی یه‌کی سـاڵی داهاتوو ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر زیادبوونی ناڕه‌زایی‌یه‌کان له‌دژ حوکمڕانیـیه‌که‌ی که‌وا بۆ 32 سـاڵه درێژه‌ی خایاندووه.
گوته‌بێژێـک ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی به‌ڕێز سـاڵح پـێشنیاری کردووه که‌وا له گواستنه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتدا (واته به هه‌ڵبژاردن) واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت. پـێشـتر ده‌یگوت ئه‌و هه‌تا کۆتایی سـاڵی 2013 که گه‌ڕی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت له ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ئه‌م پـێشـنیاره‌ی عه‌بدوڵڵا سـاڵحیان ڕه‌تکردۆته‌وه و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ واز له پـۆسته‌که‌ی بهێنێت. گوته‌بێژێـکی ئۆپـۆزسیۆن به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی گوتووه کاتژمێره‌کانی داهاتوو یه‌کلایی‌که‌ره‌وه‌ن.
عه‌بدوڵـڵا سـاڵح ڕێبه‌ره له‌شـکریـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی ئاگادارکردۆته‌وه له‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێـکی کوده‌تا بدرێت ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕی ناوخۆ. ئه‌م لێـدوانه‌ی سـاڵح پاش ئه‌وه هات که چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای له‌شـکر چوونه پاڵ ئۆپـۆزسیۆنه‌وه.