فه‌رمانده‌ی به‌رگری فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت له ئه‌مڕۆوه کۆنتڕۆڵی ئاسـمانی لیبیا ده‌کرێت و پـێشـبینی ئه‌وه‌ش ده‌کات کرده له‌شـکریـیه‌کانی هاوبه‌ندی له لیبیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بخایه‌نێت نه‌ک چه‌ند مانگێـک.
به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ قایل بوو به‌رپـرسیارێتی ئه‌رکی فه‌رمانده‌یی سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له لیبیا بگرێته ئه‌سـتۆ، ئه‌دمیراڵ ئێدوارد گیلۆت فه‌رمانده‌یی به‌رگری فه‌ڕه‌نسـا ئه‌م وته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند.
له وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ ڕادیۆی فرانس ئینفۆ ئه‌دمیراڵ گیلۆد ڕایگه‌یاند فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسی شه‌وی ڕابردوو هێرشیان کرده سه‌ر ئامانجێـک له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی شـاری ئه‌جه‌دابیا. ناوبراو گوتیشی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ له میانه‌ی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانیان هیچ هاوڵاتیـیه‌کی سیڤیل نه‌بنه قوربانی له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی لایه‌نگری موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌که‌نه ئامانج.
هاوکات به‌ریتانیاش ئه‌ویش ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسـمانی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی لیبی له شه‌وی ڕابردوودای پـشـتڕاستکردووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دوێنێ ئه‌ندرێ فۆگ ڕاسمۆسین سـکرتێری گشـتی هاوپه‌یمانی ناتۆ ڕایگه‌یاند و گوتی گرتنه‌ده‌سـتی ئه‌رکی فه‌رمانده‌یی سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له لیبیا و هه‌روه‌ها گرتنه‌ده‌سـتی ناتۆ بۆ ده‌سه‌ڵاتی فراوانتری هه‌وڵی کرده‌ی له‌شـکری له لیبیا ڕه‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا بکه‌وێته بواری کارکردن. هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشی له‌م کاته‌دا هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی هاوبه‌ندی و ناتۆ درێژه‌یان ده‌بێت.