هونه‌رمه‌نده قه‌شه‌نگه‌که‌ی هۆڵیود ئیلیزابێث تایله‌ر له ته‌مه‌نی 79 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا که له لایه‌ن خانه‌واده‌ی تایلهرهوه بڵاوکرایه‌وه، هاتووه خانم ئیلیزابێث به ئارامی له نێو منداڵه‌کانی خۆیدا سه‌ری نایه‌وه.
ئیلیزابێث تایله‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته بوو له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی شـاری لۆس ئه‌نجلسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا له ژێر چاودێری پـزیشـکیدا بوو.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه هه‌ر له ته‌مه‌نی 12 سـاڵیـیه‌وه له ڕێـگه‌ی فلیمی National Velvet بوو به ئه‌سـتێره‌یه‌کی سینه‌مایی. له سـاڵانی شه‌سته‌کانی سه‌دی ڕابردوو دوو جار خه‌ڵاتی ئه‌کادیمیایی وه‌رگرتووه له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵانه‌ی بینیویه‌تی له هه‌ردوو فلیمی Who's Afraid of Virginia Woolf و Butterfield 8 . له سـاڵانی دوایدا بوو به گوته‌بێژێـکی کاره مرۆیـیه‌کان و به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له توێژینه‌وه‌کانی ئه‌یدز که یارمه‌تی دا له کۆکردنه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها دۆلار بۆی. ئه‌م کاره‌ی وایکرد خه‌ڵاتێـکی تایبه‌تی ئۆسـکار له سـاڵی 1993 وه‌ربگرێت.
خانم ئیلیزابێت له 27 ی دووی سـاڵی 1932 له باوک و دایکێـکی ئه‌مه‌ریکایی له شـاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا له‌دایک بوو، به‌ڵام به‌ر له شه‌ڕی جیهانی دووه‌م به‌ره‌و شـاری لۆس ئه‌نجلس ژیان و گوزه‌رانیان گواسـته‌وه. ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر له منداڵـیـیه‌وه بوو به ئه‌سـتێره‌یه‌کی هۆلیود، هه‌ندێـک جاریش به جوانترین ژن له جیهاندا ناوده‌برا.
ئیلیزابێث تایله‌ر ڕۆڵی له زیاتر له 50 فلیم بینیوه و چه‌ندین جار خه‌ڵاتی گه‌وره کراوه، له‌وانه له لایه‌ن وڵاتی فهڕهنسـاوه له سـاڵی 1987 و له لایه‌ن شـاژنی به‌ریتانیا له سـاڵی 2000 و هه‌روه‌ها سه‌رۆک بێل کلنتن له سـاڵی 2001 دا مهدالایای سه‌رۆکایه‌تی پـێشـکه‌ش کرد.
خانم ئیلیزابێت 8 جار چووه‌ته ناو ژیانی هاوسهرگیریـیهوه و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی دۆسـتانه‌ی له‌گه‌ڵ مایکڵ جاکسندا هه‌بووه.