دانیشتوانی شاری ده‌رعا له سوریا ده‌ڵێن هێزه ئاسایشیه‌کان له هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ناوچه‌که‌یانن پاش چه‌ند ڕۆژێک له خۆپیشاندانی دژه حکومه‌ت که بوونه مایه‌ی پێکدادانی خوێناوی له نێوان خه‌ڵک و هێزه ئاسایشیه‌کانی سوریادا.
له‌و شه‌ڕانه‌دا پێنج که‌س کوژراون.
چالاکوانانی ئۆپزسیۆن ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه له ده‌رعا گردبوونه‌ته‌وه بۆ مه‌ڕاسیمی به خاک سپاردنی پیاویک که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کوژرا ، وه‌ک دانیشتوان ده‌ڵێن پۆلیس ته‌قه‌یان کردووه و گازی فرمێسک ڕژێنیان به‌کار هێناوه بۆ بڵاوه پێکردنی خۆپیشانده‌ران. هه‌ندێک له به‌شداربووانی مه‌ڕاسیمه‌که دروشمیان دژی سه‌رکوتکردنه‌کان ده‌گوته‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هه‌زاران که‌س له ده‌رعه داوای ڕیفۆرمی سیاسی و کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی و ئازادکردنی زیندانه سیاسیه‌کان و هه‌روه‌هاش دادگایی کردنی کارمه‌ندانی ئاسایشیان ده‌کرد واته ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران کردووه.
هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران باڵه‌خانه‌کانی حکومه‌تیان له ده‌رعه سوتاندووه.
چالاکوانانی مافه سیڤیلیه‌کان ده‌ڵێن هێزه ئاسایشیه‌کان ته‌قه‌یان کردووه و چوار خۆپیشانده‌ریان کوشتووه له شاری ده‌رعه..
ڕێکخراوی چاودیری مافه‌کانی مرۆڤ ، بنکه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، داوای له حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ، سه‌رۆکی سوریا کردووه ، تا ته‌قه‌کردن ڕابگیرێت و هه‌روه‌هاش ڕاگرتنی وه‌ک ده‌لێت به‌کارهێنانی هێزی له ڕاده‌به‌ده‌ر دژی خۆپیشانده‌ران.