چالاکوانانی مافه‌کان له سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش هێرشێـکی کوشنده‌یان کردۆته نزیك مزگه‌وتێك که خۆپیشانده‌ران تێدا گردبوونه‌ته‌وه.
به‌ڵام میدیای فه‌رمی سوریا ده‌ڵێت باندێکی چه‌کدار له پشت توند و تیژیه‌کانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له شاری ده‌رعا له باشوره‌وه بوون.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌رمی سوریا سانا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی گوتیان بانده‌که هێرشیان کرده سه‌ر ئامبوڵهنسێك له نزیك مزگه‌وتی عومه‌ری له شاره‌که و پزیشکێك و کارمه‌ندیکی ته‌ندروستی و شوفێره‌که‌یان کوشتووه.
ڕاپۆرته‌که تێدا هاتبو که هێزه‌کانی ئاسایش به‌ره‌نگاری هێرشبه‌ران بووبوونه‌وه و ژماره‌یه‌کیان لێ ده‌ستگیرکردوون.
هه‌روه‌ها ڕاپورت دراوه که کارمه‌ندێکی هێزه‌کانی ئاسایش له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا کوژراوه.
به‌ڵام چالاکوانانی مافه‌کان و دانیشتوان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا 6 که‌سیان کوشت دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌یان له نزیك مزگه‌وته‌که‌وه کردبوو که خۆپـیشانده‌ران له ماوه‌ی 6 ڕۆژی ڕابردوو تیایدا کۆبوونه‌ته‌وه و داوای ریفۆرمسازی سیاسی ده‌که‌ن.