به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگێکانی ئیسرائیلی هێرشیان کرده سه‌ر که‌رتی غه‌زه وه‌کو تۆڵه‌یه‌ک بۆ هێرشه موشه‌که‌کانی ده‌کرێته سه‌ر شاره‌کانی ئیسرائیل.
گروپی ئیسلامی حه‌ماس که کۆنتڕۆلی ناوچه‌که‌یان له‌ده‌ست دایه ڕایگه‌یاندووه ئیسرائیل هێرشی کردووه‌ته سه‌ر تونێڵه‌کانی قاچاغچێتی له سه‌ر سنوری میسڕ هه‌روها یه‌کێک له که‌مپی مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌وان له نێوه‌ندی غه‌زه. سه‌رچاوه‌کانی ته‌ندروستی فه‌له‌ستینی ده‌ڵێن ئه‌و هێرشانه زیانی گیانی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه.
هاوکات کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گه‌ڕان به‌دوای گومانباران پاش هێرشه بۆمبێکهی له ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیک وێزگه‌یه‌کی پاس له ئورشه‌لیم ڕوویداو بوو به‌هۆی کوژرانی ژنێکی به‌ڕیتانی و بریندار بوونی 31 کهسیتر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا ئه‌و هێرشه‌ی شه‌رمه‌زار کرد و به کرده‌وه‌یه‌کی قێزه‌وه‌نی تیرۆرستی ناودێری کرد.