له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی خۆی له لیبیا که‌وتۆته خوارێ له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌ی ده‌کرێت بۆ ئفلیجکردنی به‌رگریـیه ئاسـمانیـیه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی و هه‌روه‌ها پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی ئه‌و وڵاته.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فه‌ریکا ڤینس کراولی گوتی پـێـده‌چێت فڕۆکه‌که له ئه‌نجامی کێشه‌ی میکانیکی که‌وتبێته خواره‌وه نه‌ک به دژه ئاسمانیـیه‌کان. گوتیشی یه‌ک له دوو فڕۆکه‌وانه‌که ڕزگارکراوه و ئه‌وی دیکه‌یان هێشـتا و به دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
له لایه‌کی دیکه‌وه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ شه‌وی دووشه‌ممه‌ش شوێنه‌کانی سه‌ر به قه‌زافیـیان بۆردومان کرد.
جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی کارته‌ر هام ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی هاوپه‌یمانان ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕینی سه‌ر لیبیا ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌پاندویه‌تی فراوانتر ده‌که‌ن. به‌ڵام گوتیشی له‌وانه‌یه بۆردومانه‌کان که‌مبکرێنه‌وه مه‌گه‌ر شتێـکی ناچاوه‌ڕوانکراو ڕووبدات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌ر له‌وه‌ی هێرشی هاوپه‌یمانان ده‌سـتپـێـبکات هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی پاشـگهزیان به سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌کرد، به‌ڵام هه‌تاکو ئێسـتا سوودیان له‌م هێرشانه وه‌رنه‌گرتووه، به‌مه‌ش مه‌ترس ئه‌وه هاتۆته ئاراوه که ئه‌م شه‌ڕه بکه‌وێته قهیرانێـکهوه.
سه‌رهه‌ڵـداوان که ئێسـتا هه‌وڵ ده‌ده‌ن شـارۆچکه‌ی ئهجدهبیای ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که بگرنه‌وه، گوتیان ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌ڕاونه‌ته‌وه دواوه پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت ئه‌وانه‌ی له ده‌روازه‌ی شـاره‌که جێـگیربوون ڕۆکێتیان تێگیراوه و به تانک ته‌قه‌یان لێـکردوون.
جه‌نه‌ڕاڵ هام گوتیشی هاوپه‌یمانان هیچ فهرمانێـکیان پـێنهداروه بۆ پـشـتیوانیکردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رهه‌ڵـداوان، ئه‌وانه‌ی له مانگی ڕابردووه‌وه ده‌سـتیان به ڕاپه‌ڕینه‌که‌یان کردووه به مه‌به‌سـتی کۆتایی هێنان به حکومڕانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی که‌وا بۆ 42 سـاڵه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته.