کۆمکاری عه‌ره‌ب ڕه‌خنه له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان بۆ سه‌ر لیبیا گرت، ئه‌مه‌ش هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی داوای له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد که هه‌رێمی دژه فڕین به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی باکوری ئه‌فه‌ریکادا بسه‌پـێنێت.
سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌ب عه‌مر موسـا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند سه‌پاندنی هه‌رێمی دژه فڕینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ سه‌ر لیبیا زۆر زیاتره له‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب داوای کردبوو.
له قاهیره به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند کۆمکاری عه‌ره‌ب هه‌وڵی پاراسـتنی مه‌ده‌نیان ده‌دات نه‌ک بۆردومانکردنیان.
له لایه‌کی تره‌وه ڕووسیاش داوای له کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی کردووه که به‌کارهێنانی هێز دژ به لیبیا بوه‌سـتێنن و ده‌ڵێت ئه‌م کاره ده‌بێته مایه‌ی کوشـتنی که‌سـانی مه‌ده‌نی.