هه‌زاره‌ها سوری بۆ ڕۆژی سێـیه‌م له‌سه‌ر یه‌ک خۆپـیشـاندان له شـارۆچکه‌یه‌کی باشوری وڵاته‌که‌دا ده‌که‌ن که له‌وێ هێزه‌کانی ئاسایش ڕۆژی هه‌ینی به لانی که‌م 4 خۆپـیشـانده‌ریان کوشت، ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان ده‌ڵێن زیانی نوێ که‌وتۆته‌وه.
گه‌واهیده‌ران له شـارۆچکه‌ی ده‌رعا ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش گولـله و گازی فرمێسـک ڕێژیان بۆ بڵاوپـێـکردنی خۆپـیشـانده‌ران به‌کارهێناوه. چالاکوانێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت یه‌ک که‌س کوژراوه.
خۆپـیشـانده‌ران داوا ده‌که‌ن ئازادی سیاسی له وڵاته‌که‌دا هه‌بێت و کۆتایی به یاسای ته‌نگه‌تاوی بهێنرێت. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت ئه‌و کاربهدهسـتانهی ده‌سـتیان له ده‌سـتگیرکردنه به کۆمه‌ڵه‌کاندا هه‌یه لابـبرێن.
کاربه‌ده‌سـتانی سوری ده‌ڵێن شـاندێـکی حکومه‌ت گه‌یشـتۆته ده‌رعا بۆ ده‌ربڕینی ماته‌مینی بۆ که‌سوکاری ئه‌وانه‌ی له ڕۆژی هه‌ینیدا به ده‌سـتی هێزه‌کانی ئاسایش کوژران.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت هه‌روه‌ها حکومه‌ت به‌ڵێنی داوه ژماره‌یه‌ک له‌و خوێندکارانه ئازاد بکات که له‌سه‌ر دیواره‌کان دروشمی دژی حکومه‌تیان نووسیوه و یارمه‌تی له هه‌ڵـگیرسـاندنی خۆپـیشـاندانه‌کان داوه.