هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌نجام ده‌درێن به‌پـێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فڕین به‌سه‌ر لیبیادا چووه‌ته ڕۆژی شه‌شه‌میه‌وه، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلسی پایته‌خته‌وه بیسـتراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئالان ژووپـپێ ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌م هێرشه ئاسـمانیـیانه پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیایه و ته‌نها شوێنه له‌شـکریـیه‌کانیش ده‌کرێنه نیشـانه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی قه‌زافی جارێـکی دیکه ده‌سـتیان به هێرشبردنه سه‌ر مسڕاته‌ی سێـیه‌م شـاری وڵاته‌که کرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌کانی ڕۆژئاوا بۆ ماوه‌یه‌ک هێرشه‌کانی حکومه‌تی لیبیایان ڕاگرت له ڕێـگه‌ی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ک گورزی ئاسـمانی.
پزیشـکێـک له مسڕاته گوتی هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی کوێرانه تۆپـبارانی شـاره‌که ده‌که‌ن، له‌وانه شوێنه‌کانی نزیک تاکه نه‌خۆشـخانه‌که‌ی شـاره‌که و هه‌روه‌ها قه‌ناسه‌کانیش له‌سه‌ر بانی باڵه‌خانه‌کانه‌وه ته‌قه له خه‌ڵـکی سیڤیل ده‌که‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه جێـکری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا خالید که‌عیم ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شـکری زه‌مینی له مسڕاته ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئه‌دمیراڵی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا جێرارد هویبه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی هاوپه‌یمانان بۆردومانی ئه‌و هێزانه‌ی قه‌زافی ده‌که‌ن که په‌لاماری خه‌ڵـکی سیڤیلی شاره‌کان ده‌ده‌ن، له‌وانه ماشێنه زرێپـۆشه‌کان و شوێنی هه‌ڵدانی تۆپ و موشه‌که‌کان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه و به‌درێژایی هه‌فته‌که به‌رده‌وام بووه.