په‌یامی نه‌ورۆز
20 ی مارسی 2011 ی زاینی
واشنتن دی.سی
ئه‌مڕۆ، ئه‌من ده‌مه‌وێت باشترین ئاره‌زوکانی خۆم بو هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌ورۆز له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و سه‌رانسه‌ری جیهان ڕێزده‌گرن پێشکه‌ش بکه‌م.
ئه‌من هه‌رساڵ له ماوه‌ی سه‌رۆک کۆماری خۆم له ڕێگای راسته‌وخۆ دوان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران ئه‌و ڕۆژه‌م به گه‌وره زانیوه. ئه‌مه کارێکه که پێم خۆشه جارێکی تر ئه‌نجامی بده‌م.
ئه‌مه ڕۆژیک بۆ خه‌ڵکی ئێران به مه‌به‌ستی کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ دۆستان و بنه‌ماڵه‌یه؛ بۆ بیرکردنه‌وه له ئه‌و خێروخۆشی بێ هاوتایهیه ئیوه پێی شاد بوونه؛ و هه‌روه‌ها بۆ ڕوانین به مزگێنێکه ڕوژێکی نوێ له گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت. دوای هه‌مووی ئه‌مانه، ئه‌م وه‌رزه، وه‌رزێکی ئومێد و سه‌رله نوێبوونه‌وه‌یه. و ئهمرو، ئێمه ده‌زانین که ئه‌مه وه‌رزێکی پڕ له به‌ڵێنی له‌ر سه‌رانسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقاشه، هه‌ر چه‌ند که هیشتا گه‌لێک ته‌نگ و چهڵهمان له گۆڕێدان.
له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م که هێندیک له بایه‌خه‌کان- ئازادی کوبوونه‌وه و پێک هێنانی ئه‌نجومه‌نی به ئاشتی ؛ توانایی ده‌ربڕینی بیر‌و باوه‌ر و هه‌لبژاردنی ڕێبه‌ران- جیهانین. و ئه‌وه‌یکه ئێمه له سه‌رانسه‌ری هه‌ریمه‌که ده‌یبینین جه‌خت کردن له سهرحکومهتانه که ئه‌وان له به‌رامبه‌ری خه‌ڵکدا وه‌ڵامده‌رن.
به‌لام ئێمه ده‌شزانین که ئه‌م جووڵانه‌وانه‌ی بۆ گۆڕان ته‌نیا هه‌ر هی چه‌ند مانگی ڕابردوو نه‌بوونه. هه‌مان ئه‌و هێزانه‌ی هۆمێد که گۆڕه‌پانی ته‌حریریان داگرتبوو له مانگی 6ی 2009 زایینی له گۆڕه‌پانی ئازادی بینران. و دروست به هه‌مان شێوه که خه‌لکی هه‌ریمه‌که پێیان داگرتوه که ئه‌وان مافیان هه‌یه چ جۆره حکومه‌تێکیان هه‌بێت، حکومه‌تانی ههریمهکهش له وهڵامدانهوهکانیاندا بژاره‌یان هه‌یه.
هه‌تا، ئێستا وه‌ڵامی حکومه‌تی ئێران ئه‌وه‌ی نیشانداوه که بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاتی خۆی گرنگێکی زۆر پتر له ڕیزدانان بۆ مافه‌کانی خه‌ڵکی ئیران داده‌نیت.
له ماوه‌ی نزیک به دوو ساڵ، هه‌ڵمه‌تێکی توقاندن و پێ شێل کردن له گۆڕێدابوه. خه‌ڵکی ئێران_ به گه‌نج و پیر؛ پیاوان و ژنان؛ ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژاره‌وه _ خراونه‌ته ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌وه. سه‌دان گرتووی بیر و باوه‌ڕ له گرتووخانه‌دان. که‌سی بێ تاوان بێ سه‌ر و شوێن چوه. ڕوژنامهنووسانیان کپ و بێده‌نگ کراون. ژنان ئه‌شکه‌نجه‌کراون، منداڵان سزای مه‌رگیان بۆ سه‌ر دراوه.
جیهان به نیگه‌رانیه‌وه چاوی له ئه‌م کرداره ناڕوایانه کردوه. ئێمه شاهید بووینه نه‌سرین ستوده له به‌ر خاتری داکۆکی کردن له مافه‌کانی مرۆڤ خراوه‌ته به‌ندیخانه؛ جه‌عفه‌ر په‌ناهی بۆ گرتوخانه به‌ڕێکراوه و له توانای دانیه فیلمه‌کانی ساز بکات؛ ئهبدولڕهزا تاجێک له به‌ر بوونی وه‌ک ڕۆژنامه نووسێک فڕێدراوه‌ته نیو به‌ندیخانه. کۆمه‌ڵگای به‌هایی کان و موسولمانانی سۆفی له به‌ر باوه‌ڕیان سزا دراون؛ محه‌مه‌د وه‌لییان خوێندکارێکی گه‌نج، له به‌ر هاویشتنی سێ به‌ردان سزای مه‌رگی به سه‌ردا سه‌پێنراوه.
ئه‌م بژارانه هێمای به‌هێزی نین، ئه‌وان ترس نیشان ده‌ده‌ن. له به‌رئه‌وه‌ی کاتێک حکومه‌تێک ئه‌وه‌نده له ڤلاتیانی خۆی ده‌ترسێت که ته‌نانه‌ت ڕێگای ده‌ست ڕاگه‌یشتن به زانیاری یان دامه‌زراندنی پێوه‌ندی له گه‌ڵ یه‌کتریان پێ نادات، ئه‌مه خۆی زمان حاڵی ترسه. به‌ڵام داهاتووی ئێران به ترس شکڵ ناگریت. داهاتووی ئێران هێ گه‌نجانه- ئه‌و گه‌نجانه‌ی چاره‌نووسی خۆیان ده‌ست نیشان ده‌که‌ن.
له سه‌دا شه‌ستی خه‌ڵکی ئێران دوای ساڵی 1979ی زایینی چاویان به جیهان پشکوتوه. ئێوه پابه‌ندی زنجیره‌کانی رابردووه نین – نفرتی به ڵاڕێدابرانه له ئه‌مریکا که هێچ کارێک یان هه‌لێک ناخوڵقێنێت؛ حکومه‌تێکی سه‌خت گیر و بێ وه‌ڵامده‌ر؛ پێشگیری کردن له خه‌ڵک که توانایی به هێزی خۆیان دهکاربخهن، له ترسی ئه‌وه‌ی که نه‌کا ده‌سه‌لاتداری حکومه‌تیان له‌رزۆک ببێت.
به جێگای ئه‌وه، ئیوه گه‌نجانی ئێران- هه‌م خاوه‌نی کولتوری کۆنی ئێران وهه توانایی شکڵ دان به ولاتێکتان له خۆ دا هه‌یه که وه‌ڵامده‌ری خوازیاکانی ئێوه بێت. لێوه‌شاوه‌یی ئێوه؛ هیواکانی ئێوه، و بژارهکانتان قه‌واره‌ی داهاتووی ئیران داده‌مه‌زرێنێت، و یارمه‌تی به ڕووناکایی جیهان ده‌کات. و ئه‌گه‌ر چی گه‌لێک کاتی تاریک ره‌نگه بێنه پێش، ده‌مه‌وێت بزانن که ئه‌من له گه‌ڵ ئێوه‌م.
له وه‌ها ڕۆژێک – له جه‌ژنێک که وه‌ک پردی نیوان ڕابردوو و داهاتوو دایه_ ده‌مه‌وێت وته‌کانم به هێنانه‌وه‌ی وته‌ی شاعیر سیمین به‌هبه‌هانی، ئه‌گه‌ر چی ناوبراو له سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی لێ قه‌ده‌خه‌کراوه ژنێک که وته‌کانی جێهانی خستۆته له‌رزینه‌وه، ، به کۆتایی بهێنم: " ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه پیر بم، به‌ڵام ده‌رفه‌تم هه‌بیت فێرده‌بم. گه‌نجی سه‌رله‌نوێی له په‌نا منداڵانی خۆم ده‌ست پێده‌که‌مه‌وه. حه‌دیسی خۆشه‌ویستی ولات به جۆرێک ساز ده‌که‌م که هه‌ر وشه‌یه‌کی له دڵه‌وه به سه‌ر زارم دا بێلهمهوه گیانێکی لێ ساز بێت."
با ئه‌م وه‌رزه‌ی جوانی سه‌ر له نوێهک بۆ هه‌موو ئێرانێکان به دیاری بێنێت- کاتێک که تێیدا وه‌رزێکی نوێ دووباره گێان به ژیانێکی دووباره ده‌به‌خشێت. سپاستان ده‌که‌م. جێژنتان پێرۆزبیت.