له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی که ناوچه‌ی قه‌ده‌غه فڕین به‌سه‌ر لیبیادا ده‌سه‌پـێنێت به لانی که‌م 10 موشه‌کی دیکه‌ی جۆری کروزی گرتۆته شوێنه‌کانی له‌شـکری لیبیا.
کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان ئه‌و هێرشه موشه‌کیـیانه شه‌وی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر دووشه‌ممه کران. کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌مه‌ریکا هه‌روه‌ها گوتی هێرشێـکی ئاسـمانی به‌ریتانیا دره‌نگانێـکی یه‌کشه‌ممه کراوه‌ته سه‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له ته‌رابلس و تیایدا توانا فه‌رمانده‌یی‌یه له‌شـکریـیه‌کانی کراونه‌ته ئامانج.
بۆردومانه‌که زیانێـکی زۆری به یه‌ک له باڵه‌خانه‌کان گه‌یاندووه. هیچ زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به زیانه گیانیـیه‌کان نه‌دراون.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌م کرده له‌شـکریـیانه ئامانج لێی پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیایه له هێرشی هێزه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، نه‌ک خودی قه‌زافی. فڕۆکه‌کانی ژماره‌یه‌ک وڵاتی هاوپه‌یمان ڕۆژی دووشه‌ممه به‌سه‌ر ئاسـمانی لیبیادا سوڕانه‌وه، به‌ڵام هیچ ڕاپـۆرتی نوێ سه‌باره‌ت به گورزی نوێی ئاسـمانی نیـیه.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوت که‌وا هاوپه‌یمانان به‌رگریـیه ئاسـمانیـیه‌کانی لیبیایان ئفلیج کردووه و کاری باشیان کردووه بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌که‌یان له پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیل.