هێزه‌کانی لایه‌نگری ڕابه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی بۆردومانی چه‌ند ئامانجێـکی نزیک ته‌رابلسی پایته‌خت ده‌که‌ن له ده‌مێـکدا هاوبه‌ندی ناتۆ سه‌رقاڵی سه‌پاندنی نهفڕینن به‌سه‌ر ئاسـمانی ئه‌و وڵاته‌دا.
هاوکات هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی درێژه به لهشـکرکێشی ده‌ده‌ن بۆ شـاره‌کانی میسراته و زنتانی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداواندان.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌نگی ته‌قینه‌وه و چه‌ک و دۆشکه‌ی دژ به فڕۆکه له ته‌رابلس بیسـترا. له ده‌مێـکدا شه‌ڕ به‌رده‌وامه، ئاژانسی هه‌واڵبه‌ری ئه‌سۆشیه‌یتد پـرێس ڕایگه‌یاند که‌شـتیـیه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ ده‌سـتیان کردووه به سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی چه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نزیک که‌ناره‌کانی لیبیاوه.
دیپـلۆماتکارانیش ده‌ڵێن هاوبه‌ندی ناتۆ له خۆسـازداندایه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕۆڵی سه‌ره‌کی له سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌کردنی فڕین له ئاسـمانی لیبیادا.
پـێشـووتر به‌ڕێز قه‌زافی به‌ڵێنی دابوو که به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوان و هێزه فره نهتهوهیـیهکاندا زاڵ‌بێت.
له یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی ئاشـکرایدا له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێز قه‌زافی له باره‌گای خۆیه‌وه له ته‌رابلس به لایه‌نگرانی گوت که وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ جه‌نگ ئینجا درێژ ده‌م بێت یان کورتخایه‌ن.
ته‌له‌فیزیۆنی حکومی لیبیا په‌خشی گوایه ڕاسـته‌وخۆی قسه‌کانی به‌ڕێز قه‌زافی نیشـاندا و تیایدا ڕابه‌ری لیبی هێرشی له‌شـکری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی سه‌پاندنی نه‌فڕین به‌سه‌ر وڵاته‌که‌یدا بریتیـیه له هه‌ڵمه‌تێـکی خاچ په‌رسـتی له دژی ئیسلام.
شایانی ئاماژه پـێدانه که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره ڕایگه‌یاند که ئه‌نجومه‌نی حوکمڕانی ئۆپـۆزسیۆن بنکه له بنغازی به‌ڕیز مه‌حمود جبریلیان ده‌سـتنیشـانکردووه وه‌ک سه‌رۆکی کاتی حکومه‌ت و بڕیاره ناوبراو ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌سـتنیشـان بکات.