ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و زانیاری نوێی بهردهستکهوتووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ده‌ڵێن ئێران به‌شێـکی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی له‌شـکری به‌کارهێناوه
مه‌لیکه ئێلزابێث له کۆشـکی به‌کنگهام پێشوازی له سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما کرد له یه‌که‌م دیداری ڕه‌سمی بۆ به‌ریتانیا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له یه‌مه‌ن شه‌ڕ ڕوویدا له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح و ئه‌ندامانی عه‌شیره‌تێکی سه‌ره‌کی لایه‌نگری ئۆپۆزسیون
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهو وتارێکی له به‌رده‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا خوێنده‌وه ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی گوتی ئیسرائیل ناتوانێت به‌ره‌و هێڵه ناڕه‌واییه‌کانی ساڵی 1967دا بگه‌ڕێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستێکی ته‌ندروستی له باشوری ئه‌فغانستان ده‌ڵێت کامیۆنێکی پڕ له کرێکار به‌سه‌ر مینی لاڕێگا په‌ڕیوه، له ئاکام 10 که‌س کوژراون وه به لای که‌م 28 که‌س برینداربوون
جێفری فێلتمان ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا قایل بووه به بانگهێشـتێـکی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بۆ کردنه‌وه‌ی ئۆفیسێـکی نوێنه‌رایه‌تی خۆیان له واشنتن
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له له‌نده‌نه که بڕیاره له‌وێ ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئێلیزابێثی شـاژنی به‌ریتانیا و سه‌رۆک وه‌زیر ده‌یڤد کامیرۆن کۆبـبێته‌وه
ئه‌نجومه‌نێکی وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌وڵه‌کانی ناوبژیوانیان ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح پاشگه‌ز بووه‌وه له مۆرکردنی ڕێککه‌وتنێکی که به پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌بوایه ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت.
باراک ئۆباما ڕۆژی دووشه‌ممه گه‌یشته ئێرله‌ندا بۆ ده‌سـتپـێـکردن به‌و گه‌شته 6 ڕۆژیـیه‌ی بۆ 4 وڵاتی ئه‌وروپا و له‌گه‌ڵیدا وتووێژی دیپـلۆماسی ئاست به‌رز سـازبکات
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک جێفری فێلتمان گه‌یشـتۆته شـاری بنغازی که بنکه و قه‌ڵای سه‌رهه‌ڵداوانه، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی وتووێژکردن
یه‌كێتی ئه‌وروپا سزاکانی دژ به ئێران فراوانتر کردووه به‌هۆی نیگه‌رانییه‌کانی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئه‌و وڵاته.
کاربه‌ده‌سـتان له ویلایه‌تی میزۆری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن باوبۆرانی ناسراو به تۆرنادۆ شه‌وی یه‌کشه‌ممه له شـارۆچکه‌یه‌کی داوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 89 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه
پـۆلیس له باکوری عێراق ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شـاری که‌رکوک ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 2 که‌س و برینداربوونی 10 که‌سی دیکه
کاربه‌ده‌سـتانی هێزی ده‌ریایی پاکسـتان ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان که‌وا هێزه‌کانیان توانیویانه پاش نزیکه‌ی 17 کاتژمێر له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاڵیبانه‌کاندا ده‌ست به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی ده‌ریایی خۆیان بگرنه‌وه
یه‌کێتی ئه‌وروپا ئۆفیسی دیپـلۆماتی خۆی له شـاری بنغازی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا کرده‌وه و له‌گه‌ڵیدا به‌ڵێنی داوه پـشـتیوانی له لیبیایه‌کی دیموکراتی به‌بێ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بکات
چالاکوانان له سوریا ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانی ئاسایش به لایه‌نی که‌م 5 که‌سیان کوشـتووه، کاتێـک ته‌قه‌یان له کۆمه‌ڵێـک خه‌ڵـک کردبوو که به‌شـداریان له مه‌راسیمی پـرسه‌ی یه‌کێـک ده‌کرد
کاربه‌ده‌سـتانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له خه‌رتومی پایته‌ختی سودان ئه‌و هه‌واڵه‌یان پـشـتڕاست کردۆته‌وه که هێزه‌کانی باکوری سـودان کۆنتڕۆڵی شـاره‌که‌یان کردووه
یه‌کێـک له ئامانجه‌کانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی تاجی بوو که نزیکه‌ی 20 کیلۆمه‌تر دوره له باکوری پایته‌خته‌وه، له‌وێدا 10 که‌س کوژران و نزیکه‌ی 24 که‌سی تریش برینداربوون
باراک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و پـێویست بکات ئه‌وا فه‌رمانی هه‌ڵمه‌تێـکی تر ده‌دات بۆ ناو پاکسـتان له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی که بووه هۆی کوژرانی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادن
سه‌رۆکی یه‌مه‌ن وا دیاره جارێکی تر له مۆرکردنی ڕێککه‌وتنی وڵاتانی که‌نداو پاشگه‌زبووبێته‌وه که به پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌بێت له ماوه‌ی مانگێکدا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه
زیاتر نیشـان بده