یه‌كێتی ئه‌وروپا سزاکانی دژ به ئێران فراوانتر کردووه به‌هۆی نیگه‌رانییه‌کانی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی ئه‌و وڵاته.
یه‌کێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کانی له بروکسڵ ڕایگه‌یاند که ژماره‌یه‌ک ناوی له لیستی ئه‌و که‌سانه‌دا زیادکردووه که ڕێگای گه‌شتکردنیان پێ‌نادرێت و سه‌رمایه‌کانیان سڕکراون. یه‌كێک له ئامانجه‌کان بانکێکی بنکه له ئه‌ڵمانیایه بانکی بازرگانی ئه‌وروپاو ئێران .
کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن زیاتر له 100 ناو زیاد کراوه.
ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی به مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه، به‌ڵام چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی و حکومه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ به‌رنامه‌ی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربهێنێت.
وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆشحاڵی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر بڕیاری یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ فراوان کردنی سیزاکان دژ به کۆمپانایاو کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی. کۆشکی سپی گوتی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رپه‌رچی ئێران ده‌داته‌وه بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بوونی به په‌یماننامه جهیانییه‌کان و هاوکاری نه‌کردنی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ده‌شڵێت به‌ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ست ده‌بێت به چاره‌سه‌رکردنی نیگه‌رانییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران به ڕێگایه‌کی ئاشتیانه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا کاربه‌ده‌ستانی یه‌کێتی ئه‌وروپا گوتیان دوا پێشنیازی ئێران بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وتووێژه‌کانی ناو‌کی له‌گه‌ڵ به‌ڕیتانیا، چین، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ڕووسیا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێچ شتێکی نوێی له‌خۆ نه‌گرتبوو و ڕه‌وایی نه‌دا به کۆبونه‌وه‌یه‌کی تر.