کاربه‌ده‌سـتان له ویلایه‌تی میزۆری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن باوبۆرانی ناسراو به تۆرنادۆ شه‌وی یه‌کشه‌ممه له شـارۆچکه‌یه‌کی داوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 89 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ئه‌و باوبۆرانه به‌هێزه که له شـارۆچکه‌ی چۆپـلنی دا (نزیکه‌ی 220 کیلۆمه‌تر له خواروی شـاری که‌نساس)، خانووبه‌ره‌ی وێرانکردووه و ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه و نه‌خۆشـخانه‌یه‌ک که ده‌بووایه چۆڵ بکرایه به خراپی زیانی پێ‌گه‌یاندووه.
تۆرنادۆکه هه‌ندێـک شـتی بۆ دوری 100 کیلۆمه‌تر بردووه.
هه‌روه‌ها تۆرنادۆیه‌کی دیکه له ویلایه‌تی مینه‌سۆتای داوه و یه‌ک که‌سی کوشتووه و نزیکه‌ی 30 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه.
ئه‌م باوبۆرانه به‌هێزانه به درێژایی هێڵێـک له ویلایه‌تی ویسکه‌نسنه‌وه هه‌تاکو ویلایه‌تی ئۆکلاهۆمای گرته‌وه.
سه‌رۆک باراک ئۆباما پـرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیـیه‌کان کرد و به‌ڵێنی دا که‌وا حکومه‌تی فیدراڵی به ته‌واوی پـشـتیوانی له هه‌وڵه‌کانی سه‌رله‌نوێ بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌که بکات.