ئه‌نجومه‌نێکی وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌وڵه‌کانی ناوبژیوانیان ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح پاشگه‌ز بووه‌وه له مۆرکردنی ڕێککه‌وتنێکی که به پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه ده‌بوایه ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت.
ئه‌نجومه‌نی هاوکاری وڵاتانی که‌نداو ئه‌و بڕیاره‌ی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دا پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ساڵح له ڕێککه‌وتنه‌که کشایه‌وه ئه‌مه‌ش ڕۆژێک پاش ئه‌وه بوو که ئۆپۆزسیۆنی یه‌مه‌نی ڕێککه‌وتنه‌که‌یان مۆر کردبوو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی که سه‌رۆکی یه‌مه‌نیش له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا مۆری بکات. ئه‌مه‌ش سێیه‌م جار بوو سه‌رۆکی یه‌مه‌ن مۆرکردنی ئه‌و ڕێککه‌وتنـنامه‌یه‌ی ڕه‌تکرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕێککه‌وتنه لێخۆشبوونی گشتی ده‌درا به به‌ڕێز ساڵح ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 30 ڕۆژ دا ده‌سه‌ڵات بگوێزێته‌وه بۆ جێگرێکی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌وکانی ئه‌مه‌ریکا زۆر نا‌ئومێد بووه به‌رامبه‌ر ئه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌یه‌ی به‌ڕێز ساڵح . له به‌یاننامه‌یه‌کی دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا خاتو کلنتن گوتیشی به‌ڕێز ساڵح له په‌یمانه‌کانی پاشگه‌ز بۆته‌وه و خواسته‌کانی گه‌لی یه‌مه‌نی پشتگوێ خست.
پێشتریش باڵیۆزه‌کانی ئه‌وروپا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی عه‌ره‌ب بۆ چه‌ند کاتژمێرێک له نێو باڵیۆزخانه‌یه‌ک له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن گیریان خواردبوو له کاتێکدا له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی سه‌ر به حکومه‌ته‌وه ده‌وروبه‌ریان گیرابوو. دره‌نجام هه‌لیکۆپته‌ری یه‌مه‌نی دیپلۆماته‌کانی له نێو باڵیۆزخانه‌که ده‌رکرد. هێله‌ری کلنتن گوتی ئه‌مه‌ریکا زۆر دڵگران بوو به‌و ڕووداوه و داوای له به‌ڕێز ساڵح کرد که په‌یوه‌ست بێت به په‌یمانه‌کانی بۆ پاراستنی دیپلۆماتانی بیانی له وڵاته‌که‌یدا.
سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ری دژ به ساڵح له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕژانه نێو مه‌یدانێکی نێوه‌ندی سه‌نعا، که بووه به نێوه‌ندی خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆن.