گه‌وره دیپـلۆماتی ئه‌مه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشـتیمانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا قایل بووه به بانگهێشـتێـکی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بۆ کردنه‌وه‌ی ئۆفیسێـکی نوێنه‌رایه‌تی خۆیان له واشنتن.
جێفری فێلتمان یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری بنغازی بنکه و قه‌ڵای سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چیتر وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ناکات. گوتیشی ئه‌مه‌ریکا بیر له‌وه ده‌کاته‌وه دان به ئه‌نجومه‌نی ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا بنێت وه‌ک نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی لیبیا، به‌ڵام به‌ڕێز فێلتمان به فه‌رمی دانی به ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا نه‌نا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م دیپـلۆماته پایه به‌رزه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ردانێـکی 3 ڕۆژی وا له لیبیا و ئه‌و گه‌وره‌ترین کاربه‌ده‌سـتی ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بکات له‌وه‌تای له مانگی دووه‌وه ڕاپه‌ڕین له دژی به‌ڕێز قه‌زافی ده‌سـتیپـێـکردووه.
ئه‌م بانگهێشـتی دیپـلۆماسیـیه له کاتێـکدا دێت که فڕۆکه‌کانی ناتۆ ته‌رابلوسی پایته‌ختیان به چه‌ند هێرشێـکی ئاسـمانی هه‌ژاند که توندترین بوون هه‌تاکو ئێسـتا ئه‌نجام درابن.
گه‌واهیده‌ران ڕۆژی سێشه‌ممه گوێـیان له ده‌نگی 15 ته‌قینه‌وه بوو له‌و ده‌مه‌ی فڕۆکه‌کانی ناتۆ به ئاسـمانه‌وه بوون. گوته‌بێژێـکی حکومه‌تی لیبیا ده‌ڵێت له دوایـین بۆردوماندا به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون و ده‌یانی دیکه برینداربوون.