یه‌کێتی ئه‌وروپا ئۆفیسی دیپـلۆماتی خۆی له شـاری بنغازی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا کرده‌وه و له‌گه‌ڵیدا به‌ڵێنی داوه پـشـتیوانی له لیبیایه‌کی دیموکراتی به‌بێ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بکات.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌وره دیپـلۆماتی یه‌کێتی ئه‌وروپا کاثرین ئاشـتۆن ئه‌و ئۆفیسه‌ی له هوتیل تیبێستی کرده‌وه و گوتی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت له ئێسـتا و له ئاینده‌دا پـشـتگیری له گه‌لی لیبیا بکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ئۆفیسه ده‌بێته خاڵێـکی په‌یوه‌ندی له نێوان ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا و 27 وڵاتی یه‌کێتی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها دان پـیادانانێـکی زیاتری نێوده‌وڵه‌تیـیه به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداوان. فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و چه‌ند وڵاتێـکی دیکه به فه‌رمی دانیان ناوه به ئۆپـۆزسیۆنی لیبیا. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش به مه‌به‌ستی وتووێژکردن دیپـلۆماتانی خۆی ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رهه‌ڵـداوان کردووه.