سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له له‌نده‌نه که بڕیاره له‌وێ ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ ئێلیزابێثی شـاژنی به‌ریتانیا و سه‌رۆک وه‌زیر ده‌یڤد کامیرۆن کۆبـبێته‌وه وه‌ک به‌شێـک له‌و گه‌شته‌ی بۆ چوار وڵاتی ئه‌وروپا.
بڕیاره به‌ڕێز ئۆباما و میشێلی هاوسه‌ری له کۆشـکی به‌کنگهام پـێشـوازیان لێـبکرێت و بۆ خوانی نیوه‌ڕۆ میوانی شـاژنی به‌ریتانیا بن و پاشان ئێواره خوانێـکی فه‌رمیان هه‌ر له کۆشـکدا بۆ سـازبکرێت. هه‌روه‌ها دانراوه چاویان به شـازاده ولیه‌م و کاثرین میدلتۆن بکه‌وێت که له‌م دوایـیانه ژیانی هاوسه‌ریـیان پـێـکهێناوه.
کۆشـکی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما تاجه گوڵینه‌ش له کڵێسـای وێستمنسته‌ر داده‌نێت و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسیۆن ده‌یڤد ملیباند کۆده‌بێته‌وه.
پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌رۆک ئۆباما و به‌ڕێز کامیرۆن وتووێژ له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئاسایشی و ئابوریـیه‌کان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش له ده‌مێـکدا که کۆنگره‌ی لووتکه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی G8 ی وڵاتانی گه‌وره‌ی پیشه‌سـازی بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا له فه‌ڕه‌نسـا بـبه‌سـترێت.