ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و زانیاری نوێی بهردهستکهوتووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ده‌ڵێن ئێران به‌شێـکی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی له‌شـکری به‌کارهێناوه.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه کۆپـیـیه‌کی ڕاپـۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیان له‌و باره‌یه‌وه بهردهستکهوتووه. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نیـیه کێ ئه‌و زانیاریـیانه‌ی گه‌یاندۆته ئه‌م ئاژانسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌ی مانگه‌نه‌ی خۆی له مانگی داهاتوو وتووێژی له‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه پـشـتڕاستی ده‌کاته‌وه که‌وا سه‌ره‌ڕای سـزا نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی سه‌ر ئێران، بڕی یۆرانیۆمی پـیتێنراوی ئه‌و وڵاته زیادیکردووه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له مێژه‌وه ئێرانیان تاوانبارکردووه به‌وه‌ی هه‌وڵی دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات له ژێر ناوی به‌رنامه‌ی ناو‌کی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک. تارانیش لای خۆیه‌وه ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.